BEDU Departments‎ > ‎

Art Education



  به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رو وه‌رزش له‌ سالى 2011-2012 كراوه‌ته‌وه‌ , كه‌  یه‌كه‌م سه‌روَك به‌ش پروَفیسوَر دكتوَر ( جواد نعمت حسین)ه‌ , 
كه‌ به‌رِێزیان تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌ پوَسته‌كه‌ . 
ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌ , به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى سه‌ر به‌ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و هونه‌ر  , لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌رباره‌ى هونه‌ر ده‌كات له‌بواره‌كانى وه‌كو , مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى به‌شێوه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى و ئه‌كادیمى . خوێندن تێیدا له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز په‌یرِه‌و ده‌كرێت , له‌م به‌شه‌ گرنگى ده‌درێت به‌ رِاهێنانى خوێندكار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى فێربوون و پێدانى زانیارى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌بواره‌كانى مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى , له‌م به‌شه‌ خوێندكار ئاماده‌ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى چالاك و سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى  كه‌ دوارِۆژكۆمه‌ڵگاو دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌یى و هونه‌ریه‌كان لێیان سوودمه‌ند ده‌بن , ئه‌م به‌شه‌ ئه‌توانێت كاریگه‌رى دروست بكات له‌سه‌ر خوێندكار كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌ست ئاره‌زووه‌كانى خۆى بدۆزێته‌وه‌ له‌رِێگه‌ى پراكتیزه‌كردن و توێژینه‌وه‌ى تیۆرى .
پرِۆسه‌ى خوێندن له‌ به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى خودى خوێندكار و دۆزینه‌وى تواناو به‌هره‌كانیان وه‌ گه‌یاندنى په‌یامى هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و په‌روه‌رده‌یى , وه‌رِاهێنانى خوێندكار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ووتنه‌وه‌ى وانه‌ى هونه‌ر له‌خوێندنگا بنه‌رِه‌تیه‌كاندا له‌داهاتوو .
تێروانینى ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانى تواناى خوێندكار و پێشكه‌وتنى ئاستى هونه‌رى په‌روه‌رده‌یى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى .
شێوازى خوێندن له‌م به‌شه‌ تێیدا به‌شێوه‌یه‌كى تیۆرى و پراكتیكی یه‌ واته‌ خوێندكار به‌ر له‌ به‌رجه‌سته‌كردنى پراكتیك سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كى تیۆرى په‌یام و بنه‌ما بنچینه‌یه‌كانى هونه‌ر وه‌رده‌گرێ‌ له‌بواره‌كانى مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى دواتر به‌شێوه‌ى پراكتیك رِاده‌هێنرێن , هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه‌ شێوازى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌گرێته‌ خۆى له‌رِێگه‌ى ئاماده‌كردنى رِاپۆرت و توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ بواره‌كان .
  


بۆچى ده‌خوێنین؟

   


تێرِوانینه‌كان:

 


شێوازه‌كانى خوێندن:

زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى  كوردى


ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌:

شوێنى شیاو بۆ كاركردن له‌ داهاتوودا:





 كۆرسه‌كانى خوێندن له‌ به‌شه‌كه‌: 






 
 
 


   تێبینی/  سه‌باره‌ت به‌ وانه‌ی بینین و پراكتیك له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی خوێندن بینین ده‌خوێندرێریت به‌ تێكرِای (2) كاتژمێر هه‌فتانه‌ و (20) یه‌كه‌ وه‌ له‌ نیوه‌ی ساڵی دووه‌مدا (45) رِۆَژ ( تگبیق ده‌كات) به‌ واقعی (5) رِۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا وه‌ رِۆژی (4) كاتژمێر واته‌ (20) كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌ تێكرای (4) یه‌كه‌. واتا كۆیی یه‌كه‌كه‌ی ده‌كاته‌ ( 8) یه‌كه‌.