BEDU Departments‎ > ‎

Computer Science

له‌ساڵى خوێندنى (2003- 2004) به‌شى ماتماتیك و كوَمپیوته‌ر له‌ كوَلیجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى /سلێمانى كرایه‌وه‌ ,خوێندن له‌ قوَناغى یه‌كه‌م گشتى بوو له‌ قوَناغه‌كانى تر هه‌ردوو پسپوَرى ماتماتیك و كوَمپیوته‌ر به‌ رێژه‌ى (%55--%60)  ده‌خوێندرا له‌گه‌ڵ دوو بابه‌تى په‌روه‌رده‌یى و رِوَشنبیرى به‌ رێژه‌ى (%40--%45)  .

له‌ساڵى خوێندنى (2011- 2012)  به‌شى ماتماتیك و كوَمپیوته‌ر كرا به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش   (به‌شى زانستى كوَمپیوته‌ر) و (به‌شى ماتماتیك)ه‌ به‌ مه‌به‌ستى زیاتر سود وه‌رگرتن له‌ خوێندنى بابه‌ته‌كانى پسپوَرى بوارى  زانستى كوَمپیوته‌ر دواى چه‌ند پێشنیارێك  له‌لایه‌ن پسپوَران و یه‌كسانكردنى بابه‌ته‌كانى خوێندن له‌ كوَلیجه‌ هاوتاكان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.     

بوَ ساڵى خوێندنى (2015- 2016)  به‌ ئاماده‌كاریه‌كى باشه‌وه‌ 80 خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌م وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌یانیان ، 25 خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌م وه‌رگیراوه‌ بۆ ئێواران ، تێكرِاى خوێندكارانى به‌شه‌كه‌مان 390 خوێندكاره‌.


بۆچى ده‌خوێنین؟

ئاماده‌كردنى  ماموَستاى كاراو به‌توانا له‌ پسپوَرى زانستى كوَمپیوته‌ر له‌لایه‌نى ئه‌كادیمى و په‌روه‌رده‌یى و پیشه‌یى بوَ ووتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى ئه‌م پسپوَرییه‌ له‌ قوَناغى بنه‌ره‌تى له‌ لایه‌كه‌وه‌ و بوَ ئاماده‌كردنى خوێندكارو ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا له‌ هه‌ردوو پسپوَرى زانستى و په‌روه‌رده‌ى له‌ داهاتوودا. 

تێرِوانینه‌كان:

 


شێوازه‌كانى خوێندن:

وانه‌ و چالاكى رۆژانه‌ى خوێندكاران به‌ رِاپۆرت و سیمینار و پرۆژە دروستکردن و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ قوتابخانەکان و کۆمپانیاکان و بینینى(مشاهده‌) قوتابخانەکان.


زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى  كوردى و زمانی ئینگلیزی


ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌:

     چوار ساڵى ئه‌كادیمى به‌ ده‌وامى ته‌واوى خوێندن له‌ به‌شى زانستی کۆمپیوتەر ، به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى ساڵى خوێندن-ئه‌كادیمى (1-10) ده‌ست پێده‌كات تاكو( 1-7)


شوێنى شیاو بۆ كاركردن له‌ داهاتوودا:

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، کەرتی تایبەت(کۆمپانیاکان) و





 كۆرسه‌كانى خوێندن له‌ به‌شه‌كه‌: 

1