BEDU Departments‎ > ‎

Kurdish Language

به‌شى زمانى كوردى له‌ سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنه‌رِه‌تى له‌ رێكه‌وتى (6/6/2011) دامه‌زراوه‌، له‌م به‌شه‌دا خوێندكار فێرى زانسته‌كانى تایبه‌ت به‌ زمان و ئه‌ده‌بى كوردى و وانه‌كانى ده‌رونزانى و رێگاكانى وانه‌ وتنه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ پرِۆگرامى نوێ و هاوچه‌رخ . خوێندكار ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌دا ببێته‌ مامۆستاى په‌روه‌رده‌ له‌ زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا بۆ قۆناغى بنه‌رِه‌تى ( 1 بۆ 9 )، هه‌روه‌ها برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌توانێت وه‌كو مامۆستا له‌ خوێندنگه‌كاندا وانه‌ بڵێنه‌وه‌ . جگه‌ له‌وه‌ش له‌ داهاتوودا ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووان ( یه‌كه‌م – دووه‌م – سێیه‌م ) له‌سه‌ر ئاستى به‌ش به‌ پێى پێویست له‌ خوێندنى باڵا وه‌رده‌گیرێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى برِوانامه‌ى ماسته‌ر له‌ بواره‌كانى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا.  


بۆچى ده‌خوێنین؟

 ئامانجى به‌شى زمانى كوردى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى خوێندكارى پسپۆرِو لێهاتووه‌ له‌بوارى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى نوێیه‌ له‌ رووى سایكۆلۆجى و په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروست و گۆشكردنیان به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیانه‌  له‌سه‌ر بنه‌ماى میتۆدى هاوچه‌رخٍ، بۆئه‌وه‌ى ببنه‌ مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى بنه‌رِه‌ت له‌ فێرگه‌كاندا . ئامانجێكى دیكه‌ى به‌ش بره‌ودانه‌ به‌ توانا زانستیه‌كانى خوێندكار به‌ تایبه‌ت چۆنیه‌تى جێبه‌جیكردنى  هه‌نگاوه‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و بنیاتنانى هزرى ره‌خنه‌یی له‌ بواره‌كانى ئه‌ده‌ب و زانستى زماندا . خوێندكار ئارِاسته‌ و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆیی و په‌روه‌رده‌یه‌كى زانستیانه‌ى هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ تواناى نوسین و ده‌ربرِینى خوێندكار تاوه‌كو به‌ فۆرِمێكى پوخت بنوسێت و ده‌رببرِێت . 

تێرِوانینه‌كان:

 به‌شى زمانى كوردى هه‌وڵى سه‌ره‌كى پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنى ده‌رچوویه‌كى كاراو چالاكه‌ له‌ بوارى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا،  به‌ ئارِاسته‌كردنى پرۆگرام و میتۆدى زانستى نوێ‌ و هاوچه‌رخ، تاوه‌كو له‌ داهاتودا مامۆستاى په‌روه‌رده‌یى و پیشه‌یى پێ بگه‌ینێت، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌لایه‌نى په‌روه‌رده‌ى سایكۆلۆجى و شاره‌زاكردنى خوێندكار له‌ چۆنیه‌تى رێگاكانى وانه‌ ووتنه‌وه‌ له‌ فێرگه‌كاندا. 


شێوازه‌كانى خوێندن:

شێوازى فێركارى له‌ به‌شه‌كه‌ماندا هه‌مه‌ جۆره‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى جۆراوجۆرو وانه‌ وتنه‌وه‌و ۆركشۆپ و تاقیكردنه‌وه‌ى رۆژانه‌ و وه‌رزى هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌وڵ ده‌دات فێرخواز فێرى چۆنیه‌تى نوسینى توێژینه‌وه‌ى زانستى و ئاماده‌كردنى سێمینار بكات . مامۆستایان به‌شێوه‌ی نوێ و هاوچه‌رخ وانه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ به‌كارهێنانى ئامرازو ته‌كنیكى نوێ وه‌ك داتا شۆ و تاقیگه‌ و ئامرازه‌ پێشكه‌وتووه‌كانى تر . به‌ شێكى زۆرى بابه‌ته‌كان به‌ شێوه‌ى تیۆرى پێشكه‌ش ده‌كرێن و هه‌ندێكیان تیۆرى و پراكتیكین، واتا فێرخواز ته‌نیا به‌ شێوه‌ى تیۆرى فێرى زانسته‌ جیاوازه‌كان نابێت به‌ڵكو گرنگى به‌ لایه‌نى پراكتیكیش ده‌درێت، به‌ تایبه‌تى سه‌ردانكردنى كتێبخانه‌ و فێرگه‌كان تاوه‌كو فێرخواز به‌ شێوه‌ى پراكتیكیش سودمه‌ند ببێت . 

زمانى پێش كه‌ش كردن: 

زمانى خوێندن به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى زمانى كوردییه‌، جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌ك به‌ زمانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌ و خوێندكار ده‌توانێت بره‌و به‌و دوو زمانه‌ بیانییه‌ بدات .  


ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌:

بۆ به‌ده‌ستهێنانى بروانامه‌ى به‌ كالۆریۆس پێویسته‌ خوێندكار ماوه‌ى چوار ساڵ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى  سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆرسه‌كه‌ ته‌واو بكات، كه‌ له‌ به‌روارى (1/10 ) ده‌ست پێده‌كات تا وه‌كو (1/7) بۆ هه‌ر ساڵێكى فێركارى . 

شوێنى شیاو بۆ كاركردن له‌ داهاتوودا:

ده‌رچووانى به‌شه‌كه‌ ده‌توانن ببنه‌ مامۆستا و له‌ خوێندنگه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كاندا وانه‌ بڵێنه‌وه‌، له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و ده‌زگاكانى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ وه‌كو زمانه‌وان و وه‌رگێرِ كار بكه‌ن، له‌ زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌  حوكومى و تایبه‌تیه‌كاندا وه‌كو هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى زانستى و زمانه‌وانى كاربكه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن له‌ سه‌نته‌ره‌كانى فێركردنى زمان و كه‌رتى تایبه‌تدا وانه‌ بڵێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و فێرخوازه‌ بیانیانه‌ى ویستى فێربوونى زمانى كوردیان هه‌یه‌ . ٍٍٍٍٍٍ 





 كۆرسه‌كانى خوێندن له‌ به‌شه‌كه‌: 







ژ

ناوى مامۆستا

پلەى زانستى

پسپۆڕی

ئەرك

1

عادل رشيد قادر

مامۆستا

زمان

سەرۆک بەش

2

عوسمان عبدالرحیم کریم

مامۆستای یاریدەدەر

زمان

بڕیاردەری بەش

3

محمد امين عبدالله

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

ئەدەب

-----------

4

 نيزام عبدالجبار حسين

پرِۆفيسۆرى ياريدەدەر

رێگاکانی وانەوتنەوە

-----------

5

بێستوون حسن احمد

پرِۆفيسۆرى ياريدەدەر

زمان

 

6

كوێستان جمال سلام

مامۆستا

ئەدەب

-----------

7

جوان احمد حسین

مامۆستا

زمان

-----------

8

ئاهەنگ شفيق حمە

مامۆستاى ياريدەدەر

ئەدەب

-----------

9

پەخشان عەلى ئەحمەد

مامۆستاى ياريدەدەر

ئەدەب

-----------

10

توانا عبدالرحمن عبدالله

مامۆستاى ياريدەدەر

فەلسەفە

-----------

11

رێگر محمد سلیم

مامۆستاى ياريدەدەر

رێگاکانی وانەوتنەوە

-----------

12

بێستوون عارف عزیز

مامۆستاى ياريدەدەر

زمان

-----------

13

بێستوون ابوبکر علی

مامۆستاى ياريدەدەر

ئەدەب

-----------

14

هیوا کریم حسین

مامۆستاى ياريدەدەر

ئەدەب

-----------



-

Subpages (1): Kurdish TimeTable