BEDU Departments‎ > ‎

Mathematical Sciences

 پێشه‌كى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌ش:  

 سكوڵه‌كه‌مان له‌ ساڵى ( 2003 – 2004 ) دامه‌زرا به‌ ( 4 ) به‌شى پسپۆرى كه‌ یه‌كێكیان به‌شى ( ماتماتیك و كۆمپیوته‌ر ) بوو ... به‌ڵام له‌ ساڵى ( 2011 – 2012 ) ئه‌و به‌شه‌ جیاكرایه‌وه‌ بۆ دوو به‌شى جیا له‌یه‌ك ( به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر ) و ( به‌شى ماتماتیك ) وه‌ له‌ ساڵى ( 2012 – 2013 ) ناوى به‌شه‌كه‌مان گۆرِا بۆ به‌شى ( زانسته‌ بیركارییه‌كان ) له‌سه‌ر پێشنیازى لیژنه‌ى زانستى به‌ش و سكوڵ و فاكه‌ڵتى وه‌ رِه‌زامه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به‌ فه‌رمانى زانكۆى ژماره‌ ( 7/3/3999 ) له‌ رِێكه‌وتى ( 31/3/2013 ) تا ئیستاش  به‌رده‌وامه‌.                                                                                                                                                                      

بوَچی ده‌خوێنببن له‌م به‌شه‌دا

1- ئاماده‌كردنى وه‌رگیراوان بۆ پیشه‌ى مامۆستایه‌تى له‌ لایه‌نى ئه‌كادیمى و په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونى به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ كاراو لێهاتوو بێت بۆ وتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌ پسپۆرییه‌ جیاجیاكانى بیركارى تایبه‌ت بۆ قۆناغى بنه‌رِه‌تى كه‌ له‌ ( 1 – 9 ) له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ قوتابخانه‌

2- بنه‌رِه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌.

3- بۆ ته‌واو كردنى خوێندن له‌ پسپۆرییه‌كه‌یدا پاش ته‌واوكردنى خوێندنى به‌رایى .

 

تێرِوانینه‌كان:

 به‌شى زانسته‌ بیركارییه‌كان به‌شێكى زانستییه‌ له‌ سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنه‌رِه‌ت، تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م به‌شه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خوێندكار له‌رِووى زانستى بیركارییه‌وه‌ ئاماده‌كرێت له‌ولاشه‌وه‌ له‌رِووى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونیه‌وه‌ ئاماده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى شیاوى پیشه‌ى مامۆستاییى بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستاش سیستمى وه‌رگرتنى خوێندكار له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان قبوڵ مه‌ركه‌زیه‌ و به‌شێك له‌ خوێندكارانى ده‌رچووى شه‌شى ئاماده‌یى ئه‌و رۆشنبیرییه‌یان نیه‌ كه‌ ئه‌و به‌شه‌ هه‌ڵبژێرن له‌گه‌ڵ خولیاو لێهاتووى خۆیان گونجاوه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ى دێته‌ به‌شه‌كه‌ى ئێمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بوونى مه‌رجه‌ زانستیه‌كان ده‌بێت ئاه‌زووى له‌ زانسته‌بیركارییه‌كان و هه‌روه‌ها ئاره‌زووى له‌ پیشه‌ى مامۆستایى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئاسته‌نگ بۆ به‌شه‌كه‌و بۆ خوێندكاران دروست ده‌بێت و له‌ كۆتاییشدا ناتوانین به‌ ته‌واوى ئامانجى به‌شه‌كه‌ كه‌ ئاماده‌كردنى مامۆستاى پسپۆرى زانسته‌ بیركارییه‌كانه‌ بۆ قۆناغى بنه‌رِه‌تى بپێكین.

 

شێوازه‌كانى خوێندن:

 

1- خوێندن له‌ به‌شه‌كه‌مان سیستمى ساڵانه‌یه‌.

2- به‌گشتى وانه‌كانمان تیۆرین جگه‌ له‌ وانه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كانى قۆناغى 1- 3 و چه‌ند وانه‌یه‌كى بیركارى كه‌ كاتژمێرى پراكتێكیان هه‌یه‌.

3- سیستمى غیابات كارى پێده‌كرێت. واته‌ پێویسته‌ خوێندكار ئاماده‌بێت له‌ناو هۆڵى خوێندندا،

4- زۆربه‌ى وانه‌كان %25 ى نمره‌ى مانگانه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى رٍاپۆرت و چالاكى رۆژانه‌و شیكاركردنى ئه‌و پرسیارانه‌ى كه‌ مامۆستا به‌ ئه‌ركى ماڵه‌وه‌ ده‌یدات به‌ خوێندكاران.

5- خوێندكارانى قۆناغى چوار، له‌ وه‌رزى دووه‌مى دووه‌مى خوێندندا پراكتیكى مه‌یدانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانى ناوشارى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 45 رۆژ و مامۆستایانى به‌ش له‌ پسپۆرى ماتماتیك و په‌روه‌رده‌یى سه‌رپه‌رشتیارى خوێندكاران ده‌كه‌ن و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ 2 سه‌ردان ده‌كرێن بۆ هه‌رخوێندكارێك به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى لێهاتوویى له‌ لایه‌نى زانستى و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌و رِاده‌ى شیاوى بۆ پیشه‌ى مامۆستایى.

6- تێكرِاى گشتى نمره‌ى ده‌رچوون بۆ هه‌ر چوار ساڵى خوێندن به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ هه‌ژمارده‌كرێت:


Stage Unit
First 10%
Second 20%
Third 30%
fourth 40%

          چواره‌م

 زمانى پێشكه‌شكردنى وانه‌كان:

 1- ته‌واوى وانه‌ بیركاری و كۆمپیوته‌رییه‌كانى هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزى ده‌خوێنرێن.

2- وانه‌ ده‌روونیه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ زمانى كوردى ده‌خوێنرێن.

 

ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌:

 *چوار ساڵى ئه‌كادیمى به‌ ته‌واوى ده‌وامى خوێندن له‌ به‌شى زانسته‌ بیركارییه‌كان له‌ زانكۆى سلێمانى.

*بۆ ساڵى خوێندنى 2015 -2016 ساڵى خوێندن/ ئه‌كادیمى، له‌ به‌روارى (1/10/2015 ) ده‌ستیپێده‌كات تاوه‌كو (1/7/2016).

 

شوێنی شیاو بوَكاركردن له‌ داهاتودا

 1- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاَ: ده‌رچووى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستى به‌ش داده‌مه‌زرێن وه‌كو موعید له‌هه‌ر ساڵێكدا . یه‌كه‌مى به‌ش پاش ساڵێك له‌ به‌روارى ده‌رچوونى ده‌توانێت له‌ رِێگاى تواناسازى  خوێندنى ماسته‌ر له‌ ناوه‌وه‌ى وڵات داواكارى پێشكه‌ش بكات وه‌ به‌ شێوه‌ى كێیرِكێ‌ وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام ده‌رچووان جگه‌ له‌ یه‌كه‌م پاش دوو ساڵ خزمه‌ت یان تێپه‌رِبوون له‌   ده‌رچونیان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ بۆ خوێندنى ماسته‌ر له‌ ناوه‌وه‌ى وڵات به‌ڵام ئازادن بۆ پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات .

2- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ : ده‌رچووانى به‌شه‌كه‌مان به‌گشتى داده‌مه‌زرێن وه‌كو مامۆستاى بنه‌رِه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ پێ‌ ى پێویست .

 

كورسه‌كانی خوێندن له‌م به‌شه‌دا:

 پێشنیازى پرِۆگرامى خوێندن له‌ ساڵى ( 2013 – 4201 ) به‌ پێى رِێنماییه‌كان.


 

   
    

Brief History of the Department

The school was first established in (2003-2004). In the beginning there were only four departments, Mathematics and Computer department
was one of them. In (2011-2012) department of Mathematics and Computer was separated to two independent departments, department of Mathematics and department of Computer Science. In (2012-2013) the name of the department was changed to Mathematic Sciences at the request of department’s, school’s and faculty’s scientific committee and by the approval of the presidency of the University order No. (7/3/3999) in (31/3/2013). Till now, (7) classes of students graduated from the department.

Department’s objective

Preparing teachers with balanced and educated personality that is able to do his/her educational and national role. Also, preparing experienced teachers, in modern fields of knowledge for the primary schools which have the classes (1-9) so that they are qualified to carry out their duties through building solid basis of general educational and a good experienced in their own specialties.

Notice:

1. The top three students at the department’s level are employed as assistant researcher.
2. After a year of graduation, the first of the top ten can apply for MA. Studies, within the country, through MA. Or HCDP program and will be accepted after a competition. Whereas the other graduate students can apply after two years of their graduation. But they are all free to apply for MA. Studies outside the country immediately after their graduation.
3. In general, the graduate students are appointed as teachers at the primary schools of ministry of education.
4. The graduates whose total average is more than (%65) can apply for MA. Studies at the fields of Mathematic Science, Education and Psychology.
5. The total average of education degree is counted as following :

StageUnit
First10%
Second20%
Third30%
fourth40%

6. In the second semester, the fourth year students practice at the primary schools of Sulaimani for (45) days, and the teachers of the department in the fields of Mathematics and Education, supervise them and paid them a visit two times, at least to test their education level as well as their abilities as teachers.
7. The number of students at the school for the year (2014-2015) is (227).
Postgraduate Studies
Due to lack of teachers holding PhD. Certificate in the field of Mathematic Science, the department could not open MA. And PhD. Studies for the year (2014-2015).
Though, one student was accepted for the year (2012-2013) in the field of (doctrine (school) of teaching Mathematics) yet, his study is postponed.