مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بە شێوەی سیستەمی ڕاستەوخۆ( چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە) مەرجە گشتییەکان: ١- ئامادەیی: أ- دەبێت خوازیار دەرچووی دوانزەی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) و( ٢٠١٧ -٢٠١٨) بێت بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی سەر بە خوێندنگەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک پێشتر لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و تایبەت وەنەگیرابێت. ب- تێکڕای نمرەی ئامادەیی لە (%٦٥) کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٣٠) ساڵ زیاتر نەبێت. لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە جۆرێک کە (%٦٠) لەسەر تێكڕای نمرەی ئامادەیی دەبێت و (%٤٠) نمرەی وەرگرتن لەسەر تاقیکردنەوەی لێهاتووی هەژمار دەکرێت. ج- بۆ پێشکەش کردن بە شێوازی پاراڵێل پێویستە خوێندکار تێکڕای نمرەی ئامادەیی لە (%٦٠) کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٤٠) ساڵ زیاتر نەبێت. ٢- پەیمانگاکان: أ- (%٢٠) کورسییەکانی بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت تەرخان دەکرێت بۆ دەرچووانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) مافی پێشکەشکردنیان هەیە بەشێوازی ڕاستەوخۆ بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگایان لە (%٧٠) کەمتر نەبێت. ب- دەرچووانی ساڵانی پێشووی پەیمانگاکان و دەرچووانی پەیمانگا نا حکومییەکان مافی پێشکەش کردنیان هەیە بە سیستەمی پاراڵێڵ بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگایان لە (%٦٥) کەمتر نەبێت. ج- دەبێت داواکار دەرچووی پەیمانگایەکی سنووری هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بوو پێویستە تاقیکردنەوەکانی بەپێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. ٣- چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارانی وەرگیراو دەکرێت بۆ هەبوونی مەرجی شیاوی مامۆستایی لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا. ٤- ئەو خوازیارانەی وەردەگیرێن بۆیان نیە دابمەزرێن تاوەکو خوێندن تەواو دەکەن، بە پێچەوانەوە خوێندنەکەیان هەڵدەوەشێتەوە پێداویستییەکان: ١- پێویستە خوازیار فۆڕمی وەرگرتن پڕبکاتەوە کە ڕۆژانی ( ٢٦/٨/٢٠١٩) تا (١٢/ ٩ /٢٠١٩) لە یەکەی تۆماری کۆلێج و بەشی پەروەردەی هونەر دابەش دەکرێت، فۆڕمەکە لەو خویندنگەیە یان پەیمانگایە پڕدەکاتەوە کە لێی دەرچووە و پێویستە واژۆ ی بەڕێوبەر و مۆری خوێندنگا /پەیمانگاکەی پێوە بێت. دوا مۆڵەت بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە بەرواری (١٢/٩ /٢٠١٩) دەبێت. ٢-پێویستە خوازیار بەشداری لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی توانستی هونەری و چاوپێکەوتندا بکات و دەربچێت و بەم جۆرە دەچێتە پێشبڕکێی وەرگرتنەوە. تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن لە ڕۆژانی (١٥ و١٦ و١٧ / ٩ /٢٠١٩) لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ بەشی پەروەردەی هونەر / هۆڵی (٦) و هۆڵی (٨) ئەنجام دەدرێت بەم شیوەیەی خوارەوە: یەکەم: تاقیکردنەوەی پراکتیکی (%٧٠) نمرە. دووەم: تاقیکردنەوەی زارەکی ( زانیاری گشتی و هونەری دەربارەی بەشی هەڵبژێردراو) (%٣٠) نمرە. ٣- پێویستە خوازیار بۆ بەشی شێوەکاری کەرەستەکانی هێڵکاری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت وەک( پێنووسی رەصاص ، لاستیک، قەڵەم دادەر، کەتەر، تیپ، هتد..) هەروەها بۆ بەشی میوزیک پێداویستی وەک ئامێری بهێنێت، بۆ بەشی شانۆ خۆی بۆ نمایش ئامادە کردبێت. ٤- ئەو خوازیارانەی کە فۆڕم پڕ دەکەنەوە و پێشکەشی دەکەن بۆ وەرگرتن دەبێت هاوکات لە کاتی کارابوونی سیستەمی زانکۆلاین یەکەم هەڵبژاردە بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانکۆی سلێمانی بنووسن. واتە (دەبێت بە هەردوو شێوازی زانکۆلاین لە ڕێگەی ئۆنلاین و هەروەها لە ڕێگەی فۆرم پرکردنەوەوە پێشکەشی بەشی پەروەردەی هونەر بکەن) تێبینی:
به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رو وه‌رزش له سالى 2011-2012 كراوه‌ته‌وه , كه یه‌كه‌م سهروَك به‌ش پروَفیسوَر دكتوَر ( جواد نعمت حسین)ه ,
كه بهرِێزیان تا ئێستاش به‌رده‌وامن له پوَستهكه .
ئه‌م به‌شه بریتییه له , به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى سه‌ر به فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و هونه‌ر , لێكۆڵینه‌وه له ده‌رباره‌ى هونه‌ر ده‌كات له‌بواره‌كانى وه‌كو , مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى به‌شێوه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى و ئه‌كادیمى . خوێندن تێیدا له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز پهیرِهو ده‌كرێت , له‌م به‌شه گرنگى ده‌درێت به رِاهێنانى خوێندكار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى فێربوون و پێدانى زانیارى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌بواره‌كانى مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى , له‌م به‌شه خوێندكار ئاماده ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى چالاك و سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى كه دوارِۆژكۆمهڵگاو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و هونه‌ریه‌كان لێیان سوودمه‌ند ده‌بن , ئه‌م به‌شه ئه‌توانێت كاریگه‌رى دروست بكات له‌سه‌ر خوێندكار كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌ست ئاره‌زووه‌كانى خۆى بدۆزێته‌وه لهرِێگهى پراكتیزه‌كردن و توێژینه‌وه‌ى تیۆرى .
پرِۆسهى خوێندن له به‌شى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى خودى خوێندكار و دۆزینه‌وى توانا‌و به‌هره‌كانیان وه گه‌یاندنى په‌یامى هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و په‌روه‌رده‌یى , وهرِاهێنانى خوێندكار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ووتنه‌وه‌ى وانه‌ى هونه‌ر له‌خوێندنگا بنهرِهتیهكاندا له‌داهاتوو .
تێروانینى ئه‌م به‌شه بریتییه له گه‌شه‌پێدانى تواناى خوێندكار و پێشكه‌وتنى ئاستى هونه‌رى په‌روه‌رده‌یى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى .
شێوازى خوێندن له‌م به‌شه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كى تیۆرى و پراكتیكی یه واته خوێندكار به‌ر له به‌رجه‌سته‌كردنى پراكتیك سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كى تیۆرى په‌یام و بنه‌ما بنچینهیهكانى هونه‌ر وه‌رده‌گرێ له‌بواره‌كانى مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌كارى دواتر به‌شێوه‌ى پراكتیك رِادههێنرێن , هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه شێوازى لێكۆڵینه‌وه ده‌گرێته خۆى لهرِێگهى ئاماده‌كردنى رِاپۆرت و توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به بواره‌كان .
بۆچى ده‌خوێنین؟ شێوازه‌كانى خوێندن: زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى كوردى ماوه‌ى كۆرسه‌كه: شوێنى شیاو بۆ كاركردن له داهاتوودا: كۆرسه‌كانى خوێندن له به‌شه‌كه:
خشتەی وانەکان: وانەکانی هەموو قۆناغەکان کاتژمێر ٩ دەست پێدەکات. قۆناغی یەکەم: قۆناغی دووەم: قۆناغی سێیەم: قۆناغی چوارەم: |
BEDU Departments >