له‌ساڵى خوێندنى (2003- 2004) به‌شى ماتماتیك و كوَمپیوتهر له كوَلیجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى /سلێمانى كرایه‌وه ,خوێندن له قوَناغى یه‌كه‌م گشتى بوو له قوَناغهكانى تر هه‌ردوو پسپوَرى ماتماتیك و كوَمپیوتهر به رێژه‌ى (%55--%60) ده‌خوێندرا له‌گه‌ڵ دوو بابه‌تى په‌روه‌رده‌یى و رِوَشنبیرى به رێژه‌ى (%40--%45) .
له‌ساڵى خوێندنى (2011- 2012) به‌شى ماتماتیك و كوَمپیوتهر كرا به دوو به‌شه‌وه كه ئه‌ویش (به‌شى زانستى كوَمپیوتهر) و (به‌شى ماتماتیك)ه به مه‌به‌ستى زیاتر سود وه‌رگرتن له خوێندنى بابه‌ته‌كانى پسپوَرى بوارى زانستى كوَمپیوتهر دواى چه‌ند پێشنیارێك له‌لایه‌ن پسپوَران و یه‌كسانكردنى بابه‌ته‌كانى خوێندن له كوَلیجه هاوتاكان له هه‌رێمى كوردستاندا.
بوَ ساڵى خوێندنى (2015- 2016) به ئاماده‌كاریه‌كى باشه‌وه 80 خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌م وه‌رگیراوه له به‌یانیان ، 25 خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌م وه‌رگیراوه بۆ ئێواران ، تێكرِاى خوێندكارانى به‌شه‌كه‌مان 390 خوێندكاره.
بۆچى ده‌خوێنین؟
ئاماده‌كردنى ماموَستاى كارا‌و به‌توانا له پسپوَرى زانستى كوَمپیوتهر له‌لایه‌نى ئه‌كادیمى و په‌روه‌رده‌یى و پیشه‌یى بوَ ووتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى ئه‌م پسپوَرییه له قوَناغى بنه‌ره‌تى له لایه‌كه‌وه و بوَ ئاماده‌كردنى خوێندكار‌و ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا له هه‌ردوو پسپوَرى زانستى و په‌روه‌رده‌ى له داهاتوودا.
وانه و چالاكى رۆژانه‌ى خوێندكاران به رِاپۆرت و سیمینار و پرۆژە دروستکردن و چونه ده‌ره‌وه بۆ قوتابخانەکان و کۆمپانیاکان و بینینى(مشاهده) قوتابخانەکان.
زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى كوردى و زمانی ئینگلیزی
ماوه‌ى كۆرسه‌كه:
چوار ساڵى ئه‌كادیمى به ده‌وامى ته‌واوى خوێندن له به‌شى زانستی کۆمپیوتەر ، به شێوه‌یه‌كى ئاسایى ساڵى خوێندن-ئه‌كادیمى (1-10) ده‌ست پێده‌كات تاكو( 1-7)
شوێنى شیاو بۆ كاركردن له داهاتوودا:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، کەرتی تایبەت(کۆمپانیاکان).