كورته باسى به‌شه‌كه
پاش ئه‌وه‌ى زانرا كه بۆشاییه‌كى گه‌وره هه‌یه له بوارى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى منداڵ له ته‌مه‌نى پێش چوونه قوتابخانه و كه‌سى پسپۆرِ له‌م بوارانه‌دا كه‌من ، بۆیه برِیار درا به كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه ساڵى 2011 -2012.و به‌هاى ئه‌م به‌شه بریتییه له: .١ ئاماده‌كردنى كه‌سى پسپۆرِ و شاره‌زا له بوارى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا. .٢ ئاماده‌كردنى كه‌سى شیاو وپسپۆرِ بۆ باخچه‌كانى منداڵان له هه‌رێمى كوردستان. Kindergarten Department at school of basic education university of Sulaimani , was established in (9-2-2011) by university issue no (70-3-2604) mow in (2013 – 2014) the department has three stages . The number of the first year students is (83) the second year students (64) and the third year students (46). The main objective of opening this department is to prepare qualified teachers to the kindergartens and to make them be able to do their scientific and academic role in this sensitive and significant establishment. Also to start their first educational steps with new generation. Most of the programs and subjects of the department are psychological, educational, social , philosophical , drama , English and Arabic languages . The graduate students will be awarded bachelor certificate and they are appointed as teachers at the kindergartens in the ministry of education. The three top ten at the department s level are Employee at our school immediately after their graduation and they are given more opportunities to study. بۆچى ده‌خوێنین؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵ له قۆناغى (4-5) ساڵیدا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى قاڵب رِێژ و رِهنگ رِێژ ده‌بێت و تایبه‌تمه‌ندى و سیفاته كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى ده‌بێته به‌ردى بناغه‌ى بۆى بۆیه هه‌ر كه‌م و كورتى و باشى و خراپیهك په‌یوه‌سته به‌م قۆناغه‌وه بۆیه منداڵێكى ته‌ندروست و خێزانێكى ته‌ندروست تر و كۆمه‌ڵگایه‌كى پێشكه‌وتوو تر‌ى لێچاوهرِوان ده‌كرێت.بۆیه سودى خوێندنى ئه‌م به‌شه ئه‌وه‌یه كه خوێندكار شاره‌زایى و زانیارى وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ى هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه له‌هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانى گه‌شه‌ى منداڵدا هه‌یه‌و چۆنیه‌تى تێركردنى پێداویستییه‌كانیان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا و شاره‌زابون له سایكۆلۆجیه‌تى منداڵ. هه‌روه‌ها به‌شى باخچه‌ى منداڵان گرنگى خۆى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى تازه‌ى كوردى هه‌یه و ماناداریشه بۆ گۆرینى تێگه‌یشتن و سه‌یركردنى په‌روه‌رده‌ى،هاوكات ئامانج له خوێندنه‌كه ئه‌وه‌یه پێویسته كارى په‌روه‌رده‌كارى له باخچه‌كاندا بكرێت به مه‌به‌ستێكى ئه‌كادیمى و له‌سه‌ر بناغه‌ى زانستى هاوچه‌رخ بۆچونه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى خۆیان دارِێژن.
تێرِوانینهكان: تێرۆانینى به‌شى باخچه ى منداڵان له ئیستادا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجى ئه‌كادیمى به‌شه‌كه ، چونكه به‌شه‌كه هه‌وڵى دروست كردنى په‌روه‌رده‌كار بۆ باخچه‌ى ساوایانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات كه ئه‌مه یه‌كێكه له پێداویستییه بنهرهتییهكانى بوارى په‌روه‌رده.هه‌ڵبه‌ته 4 ساڵ خوێندن له‌م به‌شه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌روه‌رده‌ى خوێندكاران ده‌بێت كه دواتر ده‌شێ ئه‌و ئه‌زموونه له فێربوون بگوازرێته‌وه بوارى باخچه‌كان و كار له‌سه‌ر نه‌ش و نماى په‌روه‌رده بكه‌ن.بێگومان ئه‌وه‌ى له ئێستادا له‌به‌شى باخچه ده‌خوێنرێت له ئاینده‌دا له‌رووى ئه‌كادیمییه‌وه گورِانى دێت به‌سه‌ردا و هاوتادهكرێت له‌گه‌ڵ رِێرهوه په‌روه‌رده‌ییه نوێكانى كۆمه‌لگا تازه‌كان. شێوازه‌كانى خوێندن: وانه و چالاكى رۆژانه‌ى خوێندكاران به رِاپۆرت و سیمینار و چونه ده‌ره‌وه بۆ باخچه‌كان و بینینى(مشاهده) باخچه‌كان. زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى كوردى ماوه‌ى كۆرسه‌كه: چوار ساڵى ئه‌كادیمى به ده‌وامى ته‌واوى خوێندن له به‌شى باخچه‌ى منداڵان، به شێوه‌یه‌كى ئاسایى ساڵى خوێندن-ئه‌كادیمى (1-10) ده‌ست پێده‌كات تاكو( 1-7) شوێنى شیاو بۆ كاركردن له داهاتوودا: وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده-بهرِێوهبهرایهتى باخچه‌كان
كۆرسه‌كانى خوێندن له به‌شه‌كه:
|
BEDU Departments >
Kindergarten
Subpages (1):
xshta