به‌شى زمانى كوردى له سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهتى له رێكه‌وتى (6/6/2011) دامه‌زراوه، له‌م به‌شه‌دا خوێندكار فێرى زانسته‌كانى تایبه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بى كوردى و وانه‌كانى ده‌رونزانى و رێگاكانى وانه وتنه‌وه ده‌بێت، به پرِۆگرامى نوێ و هاوچه‌رخ . خوێندكار ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌دا ببێته مامۆستاى په‌روه‌رده له زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا بۆ قۆناغى بنهرِهتى ( 1 بۆ 9 )، هه‌روه‌ها برِوانامهى به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌توانێت وه‌كو مامۆستا له خوێندنگه‌كاندا وانه بڵێنه‌وه . جگه له‌وه‌ش له داهاتوودا ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووان ( یه‌كه‌م – دووه‌م – سێیه‌م ) له‌سه‌ر ئاستى به‌ش به پێى پێویست له خوێندنى باڵا وه‌رده‌گیرێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى برِوانامهى ماسته‌ر له بواره‌كانى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا. بۆچى ده‌خوێنین؟ ئامانجى به‌شى زمانى كوردى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى خوێندكارى پسپۆرِو لێهاتووه له‌بوارى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى نوێیه له رووى سایكۆلۆجى و په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروست و گۆشكردنیان به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیانه له‌سه‌ر بنه‌ماى میتۆدى هاوچهرخٍ، بۆئه‌وه‌ى ببنه مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهت له فێرگه‌كاندا . ئامانجێكى دیكه‌ى به‌ش بره‌ودانه به توانا زانستیهكانى خوێندكار به تایبه‌ت چۆنیه‌تى جێبه‌جیكردنى هه‌نگاوه‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و بنیاتنانى هزرى ره‌خنه‌یی له بواره‌كانى ئه‌ده‌ب و زانستى زماندا . خوێندكار ئارِاسته و په‌روه‌رده ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆیی و په‌روه‌رده‌یه‌كى زانستیانه‌ى هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها گرنگیدان به تواناى نوسین و دهربرِینى خوێندكار تاوه‌كو به فۆرِمێكى پوخت بنوسێت و دهرببرِێت . تێرِوانینهكان: به‌شى زمانى كوردى هه‌وڵى سه‌ره‌كى پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنى ده‌رچوویه‌كى كارا‌و چالاكه له بوارى زانستى زمان و ئه‌ده‌بى كوردیدا، به ئارِاستهكردنى پرۆگرام و میتۆدى زانستى نوێ و هاوچه‌رخ، تاوه‌كو له داهاتودا مامۆستاى په‌روه‌رده‌یى و پیشه‌یى پێ بگه‌ینێت، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌لایه‌نى په‌روه‌رده‌ى سایكۆلۆجى و شارهزاكردنى خوێندكار له چۆنیه‌تى رێگاكانى وانه ووتنه‌وه له فێرگه‌كاندا. شێوازى فێركارى له به‌شه‌كه‌ماندا هه‌مه جۆره كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى جۆراوجۆر‌و وانه وتنه‌وه‌و ۆركشۆپ و تاقیكردنه‌وه‌ى رۆژانه و وه‌رزى هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌وڵ ده‌دات فێرخواز فێرى چۆنیه‌تى نوسینى توێژینه‌وه‌ى زانستى و ئاماده‌كردنى سێمینار بكات . مامۆستایان به‌شێوه‌ی نوێ و هاوچه‌رخ وانه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى ئامراز‌و ته‌كنیكى نوێ وه‌ك داتا شۆ و تاقیگه و ئامرازه پێشكه‌وتووه‌كانى تر . به شێكى زۆرى بابهتهكان به شێوه‌ى تیۆرى پێشكه‌ش ده‌كرێن و هه‌ندێكیان تیۆرى و پراكتیكین، واتا فێرخواز ته‌نیا به شێوه‌ى تیۆرى فێرى زانسته جیاوازه‌كان نابێت به‌ڵكو گرنگى به لایه‌نى پراكتیكیش ده‌درێت، به تایبه‌تى سه‌ردانكردنى كتێبخانه و فێرگه‌كان تاوه‌كو فێرخواز به شێوه‌ى پراكتیكیش سودمه‌ند ببێت . زمانى پێش كه‌ش كردن: زمانى خوێندن به شێوه‌یه‌كى گشتى زمانى كوردییه، جگه له‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌ك به زمانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه و خوێندكار ده‌توانێت بره‌و به‌و دوو زمانه بیانییه بدات . ماوه‌ى كۆرسه‌كه: بۆ به‌ده‌ستهێنانى بروانامه‌ى به كالۆریۆس پێویسته خوێندكار ماوه‌ى چوار ساڵ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوانه كۆرسه‌كه ته‌واو بكات، كه له به‌روارى (1/10 ) ده‌ست پێده‌كات تا وه‌كو (1/7) بۆ هه‌ر ساڵێكى فێركارى . شوێنى شیاو بۆ كاركردن له داهاتوودا: ده‌رچووانى به‌شه‌كه ده‌توانن ببنه مامۆستا و له خوێندنگه بنهرِهتییهكاندا وانه بڵێنه‌وه، له لایه‌كى دیكه‌وه له سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و ده‌زگاكانى چاپ و بڵاوكردنه‌وه وه‌كو زمانه‌وان و وهرگێرِ كار بكه‌ن، له زۆربه‌ى فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حوكومى و تایبه‌تیه‌كاندا وه‌كو هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى زانستى و زمانه‌وانى كاربكه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن له سه‌نته‌ره‌كانى فێركردنى زمان و كه‌رتى تایبه‌تدا وانه بڵێنه‌وه بۆ ئه‌و فێرخوازه بیانیانهى ویستى فێربوونى زمانى كوردیان هه‌یه . ٍٍٍٍٍٍ ستافی بەشی زمانی کوردی
Department Staff:خشتەی وانەکان: وانەکانی هەموو قۆناغەکان کاتژمێر ٩ دەست پێدەکات. قۆناغی یەکەم: قۆناغی دووەم: قۆناغی سێیەم: قۆناغی چوارەم: |
BEDU Departments >
Kurdish Language
Subpages (1):
Kurdish TimeTable