فێرخوازانى به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان كه چاوه‌رێ ده‌كرێت له ئاینده‌دا له بوارى په‌روه‌رده‌دا كاربكه‌ن، یاخود له كایه‌ى كۆمه‌لآیه‌تى و فێركارى دا رۆڵیان هه‌بێت، بۆ به‌جێهێنانى ئه‌م ئامانجانه، فێرخواز چه‌ندین راهێنان و كۆرسى ئه‌كادیمى ده‌بینێت له پێناو ئاماده‌كردنیان بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كه.
به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ته‌وه دامه‌زراوه، یه‌كێك بووه له به‌شه به‌رایى وگرنگهكانى سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهتى وفاكهڵتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش وبنهرِهت له زانكۆى سلێمانى.
له‌به‌راییدا فاكه‌ڵتییه‌كه (كۆلێژى مامۆستایان) له‌ساڵى (2003-2004) بابه‌ته‌كانى زاسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكى هاوبه‌ش بووه و بابه‌ته‌كانى له‌گه‌ڵ پسپۆرِییهكانى دى خوێنراوه، به‌ڵام له ساڵى خوێندنى (2004-2005)ه‌وه، وه‌ك به‌شێكى سه‌ربه‌خۆ له فاكهڵتییهكهدا كراوه‌ته‌وه.
تێروانینى به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان
به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان كه ئامانجى سه‌ره‌كى پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى زانستخواز‌و په‌روه‌رده كراوه به میتۆدى زانستى و په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونى، سه‌ره‌راى ئه‌وه به‌شى زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات خزمه‌تگوزارى لهرِووى پرۆسه‌ى فێركارى وراهێنانى نایاب وچالاك پێشكه‌ش بكات له‌میانى پێگه‌یاندنى كادرى پسپۆرِ له بواره‌كانى جیاوازه‌كانى به‌شه‌كه‌دا بۆ په‌ره‌پێدانى توانا زانستى وزانیارى ولێهاتووییهكانى خوێندكارى له‌هه‌موو بواره‌كانى په‌روه‌رده‌یى وده‌روونى وزانستى ودابینكردنى پێدوایستییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردى، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان ئه‌م ئامانجانه‌ى هه‌یه.
ئامانجى به‌ش:
1- ئاماده‌كردنى كادرى پسپۆرِ (مامۆستا) له بوارى بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌مه‌به‌ستى پرِكردنهوهى پێدوایستییه‌كانى قوتابخانه بنهرِهتییهكان.
2- به‌شداریكردن له گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هاوشان له‌گه‌ڵ پسپۆرِییه جیاوازه‌كانى دى زانكۆكه‌مان.
3- به‌هێزكردن وپه‌ره‌پێدانى توانا داهێنانكارى ورِۆشنبیریى وهزرییهكانى خوێندكاران به سوودوه‌رگرتن له زانسته مه‌عریفییه نوێییه‌كان وپیادهكردن وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
4- گرنگى دان به سازكردن وپێشكه‌شكردنى سه‌ركرده لهرِێگهى كردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر، دكتۆرا).
5- پێشخستنى توانا زانستییه‌كانى خوێندكار له بواره‌كانى (مێژوو، جوگرافیا، په‌روه‌رده ودهروونزانى) دا.
6- به‌ره‌و پێشبردنى رِهوتى په‌روه‌رده وفێركردن وزانست له كوردستاندا له‌میانى پێگه‌یاندنى مـامـۆستـاى خـاوه‌ن كـهسـایهتی هاوسه‌نگ و رِۆشنبیر، كه بتوانێت رِۆڵى پیشه‌یى و په‌روه‌رده‌یى و نیشتمانى خۆی ببینێت و، ئه‌ركى په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌یه‌كى ژیر و دڵسۆز و به‌توانا بخاته ئه‌ستۆى خۆى بۆ مسۆگه‌ركردنى دوارِۆژێكى رِووناك بۆ ووڵاته‌كه‌مان.
8- هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌میانى پرۆسه‌ی فێربوون له‌ژێر رِهوتى پێشكه‌وتنخوازى نوێ دا.
9- به‌هێزكردن وپتهوكردنى گیان وشوناسى نه‌ته‌وه‌یى له‌لاى خوێندكاران.
شێوازى خوێندن
خوێندن له به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان ته‌نها پشتى نه‌به‌ستوه به فێركردنى خوێندكار به‌شێوه‌ى تیۆرى، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو خوێندكارێك له میانى خوێندنه‌كه‌یدا چه‌ندین راپۆرت و سیمینار ئاماده‌و پێشكه‌ش بكات له بواره جیاجیاكانى(جوگرافیا، مێژوو، ده‌روونناسى، په‌روه‌رده‌ى و شێوازى وانه‌وتنه‌وه)، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى خولى پراكتیكى كه مهرجكراوه له‌سه‌ر خوێندكار ئه‌نجامیان بدات، وه‌ك به‌شێك له پێداویستیه‌كانى فێربوون له به‌شه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ستافى مامۆستایان له وتنه‌وه‌ى وانه‌كانیاندا پشت به‌رێگه‌ى نوێ و پێشكه‌وت و ده‌به‌ستن بۆ فێركردنى خوێندكاران، وه له نێو به‌شه‌كه‌دا پێداویستیه فێركاریهكانى وه‌ك (داتا شۆ و نه‌خشه‌و كه‌ره‌سته تاقیگه‌ییه‌كان) فه‌راهه‌م كراون.
زمانى خوێندن
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زمانى خوێندن له به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان زمانى كوردیه، به‌لآم چه‌ند وانه‌یه‌ك به زمانه‌كانى ئینگبیزى و عه‌ره‌بى ده‌خوێندرێن و كه هاوكارى فێرخوازانى به‌شه‌كه ده‌كات كه تواناى زمانه‌وانیان له هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى دا به‌رزبكه‌نه‌وه.
ماوه‌ى كۆرس (خوێندن)
ماوه‌ى خوێندن له به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان چوار ساڵه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی و له 1-10 هه‌موو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات تا 1-7 ى هه‌موو ساڵێك.
شوێنى شیاو بۆ كاركردن بۆ ده‌رچوانى به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان
هه‌موو دهرچوهكى به‌شى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان چانسى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌م شوێنانه‌دا كار ئه‌نجام بدات:
1- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، وه‌ك مامۆستاى قۆناغى بنه‌ره‌تى له بوارى جوگرافیا‌و مێژوو و په‌روه‌رده.
2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه و ژینگه‌پارێزى.
3- رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وانه‌ى گرنگى ده‌ده‌ن به كارى مرۆیی و مێژووى.
4- رێكخراوه ناوخۆى و ناحكومیه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گرنگى به بوارى جوگرافیا‌و نیشته‌جێبون و ژینگه‌و روداوه جوگرافیایه‌كان.
5- كاركردن له ده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان، وه‌ك رێنماییكارێكى په‌روه‌رده‌ى و ده‌رونى.
6- هه‌لى كار له كه‌رتى تایبه‌ت بۆ ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه فه‌راهه‌مه به‌تایبه‌ت ئه‌و دامهوزراوهو رێكخراوانه‌ى لێكه‌وته‌یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژینگه و پێویستیان به شاره‌زایی جوگرافى ده‌بێت، یان ئه‌و رێكخراوانه‌ى توێژینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.