News / Events
گفتوگۆی تێزی دکتۆرا
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤-٩-٢٠٢٢ لە کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (مؤید محمد محمود) بەناونیشانی( (تصميم برنامج على وفق استراتيجيات مقترحة وأثره في تحصيل مادة الرياضيات و تنمية بعض مهارات التفكير الابداعي لدى طلبة الصف السابع الاساس في مدارس الموهوبين و النموذجية)) هەڵسەنگاندنێکی زانستی بۆ ئەنجامدرا و پلەی نایابی پێدرا،لە لایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ١-پ.د.فائق فاضل احمد،زانکۆی ديالى،سەرۆکی لیژنە. ٢-پ.د.عبدالواحد حميد ثامر،زانکۆی ئەنبار،ئەندام. ٤-پ.د.علی عبدالرحمن جمعە ،زانکۆی سلێمانی،ئەندام. ٥-پ.ی. د.حسن فخرالدین خالد ،زانکۆی سلێمانی، ئەندام. ٦-پ.د.کریم شریف قەرەچەتانی،زانکۆی سلێمانی،ئەندام و سەرپەرشتیار١. ٧-پ.ی.د.ئاریان علی:محمد،زانکۆی سلێمانی،ئەندام و سەرپەرشتیار٢. |
گفتوگۆی نامەی ماستەر
رۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٧-٩-٢٠٢٢ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا(بیلال محمود عبدالقادر) بەناونیشانی (وێنەی خود و پەیوەندی بە ئاستی خواست و ڕازیبون لەپسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان ) لەبەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدرا. : ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان ١- پ.ی.د. حسن فخرالدین خالد سەروکی لیژنە ٢- پ.ی.د.وەلید خالید عبدالکریم،ئەندام. ٣-پ.ی.د.ئەیوب خەسرەو نادر،ئەندام. ٤-پ.ی.د.عبدالصمد احمد محمد،ئەندام و سەرپەرشتیار. گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەرنامەکە کراو،خوێندکار وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوەو توێژینەوەکەی پەسەندکرا |
گفتوگۆی نامەی ماستەر
رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ١٥-٩-٢٠٢٢ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا(ئاڤان عمر عبدالرحمن) بەناونیشانی ( کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی بەڕەفتاری سەربەخۆی منداڵانەوە لەڕوانگەی مامۆستایانی باخچەوە لەشاری سلێمانیدا) لەبەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ١.پ.د.صابر بكر مصطفى،سەرۆکی لیژنە. ٢.پ.ی.د.محمد طه حسین،ئەندام. ٣.پ.ی.د.جوان نوری رسول،ئەندام. ٤.پ.ی.د.حسن فخرالدین خالد،ئەندام و سەرپەرشتیار. گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەرنامەکە کراو،خوێندکار وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوەو لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بەپلەی( نایاب ) پەسەندکرا. بەناوی ستافی ڕاگەیاندنی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لەمامۆستا ئاڤان دەکەین و هیوای سەرکەوتی زیاتری بۆ دەخوازین. |
مەرج و ڕێنماییەكانی وهرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ حكومیەكانی هەرێم
مەرج و ڕێنماییەكانی وهرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ حكومیەكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١), بۆ بینینی کلیک لە بەستەرەکە بکە. |
چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی راستەوخۆی بەشی پەروەردەی هونەری
بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەرەتی رۆژی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی راستەوخۆی دیاری کرد... ئاگاداری ئەو خوێندکارە بەڕێزانە دەکەین کە فۆرمیان پێشکەشکردوە بەمەبەستی وەرگرتن و خوێندن لە بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەرەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ "خوێندنی بەیانیان "، ڕۆژانی یەک شەمە و دوو شەمە بەرواری(١٣ و ١٤\٩\٢٠٢٠) تاقیکردنەوەی ڕاستەوخۆیی و چاوپێکەوتن ئەنجام ئەدرێت لەبەشی پەروەردەی هونەر لەهۆڵەکانی(٦ و ٨). |
1-10 of 24