News / Events‎ > ‎

گفتوگۆی نامەی ماستەر

posted Sep 15, 2022, 10:04 AM by salam ahmed
 رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ١٥-٩-٢٠٢٢ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا(ئاڤان عمر عبدالرحمن) بەناونیشانی ( کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی بەڕەفتاری سەربەخۆی منداڵانەوە لەڕوانگەی مامۆستایانی باخچەوە لەشاری سلێمانیدا) لەبەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
١.پ.د.صابر بكر مصطفى،سەرۆکی لیژنە.
٢.پ.ی.د.محمد طه حسین،ئەندام.
٣.پ.ی.د.جوان نوری رسول،ئەندام.
٤.پ.ی.د.حسن فخرالدین خالد،ئەندام و سەرپەرشتیار.

 گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەرنامەکە کراو،خوێندکار وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوەو  لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بەپلەی( نایاب ) پەسەندکرا.
بەناوی ستافی ڕاگەیاندنی کۆلێجەوە پیرۆزبایی لەمامۆستا ئاڤان دەکەین و هیوای سەرکەوتی زیاتری بۆ دەخوازین.

Comments