News / Events‎ > ‎

مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلێمانی

posted Aug 19, 2020, 4:59 AM by College of Basic Education   [ updated Aug 19, 2020, 5:00 AM ]
مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە
بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلێمانی
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بە شێوەی سیستەمی ڕاستەوخۆ( چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە)

مەرجە گشتییەکان
١-ئامادەیی:

أ-دەبێت خوازیار دەرچووی دوانزەی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) و( ٢٠١٩ -٢٠٢٠) بێت بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی سەر بە خوێندنگەکانی وەزارەتی پەروەردەی حكومه تى هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک پێشتر لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و تایبەت وەنەگیرابێت.

ب- تێکڕای نمرەی ئامادەیی لە (%٦٥) کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٣٠) ساڵ زیاتر نەبێت. لە کاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە جۆرێک کە (%٦٠) لەسەر تێكڕای نمرەی ئامادەیی دەبێت و (%٤٠) نمرەی وەرگرتن لەسەر تاقیکردنەوەی لێهاتووی هەژمار دەکرێت.

ج- بۆ پێشکەش کردن بە شێوازی پاراڵێل پێویستە خوێندکار تێکڕای نمرەی ئامادەیی لە (%٦٠) کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٤٠) ساڵ زیاتر نەبێت

٢- پەیمانگاکان:
أ-کار لەسەر وەرگرتنی (%٢٠) کورسییەکانی بەشی پەروەردەی هونەری لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەکەین کە تەرخان بکرێت بۆ دەرچووانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ، به‌جۆرێک کە دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ -٢٠٢٠ ) مافی پێشکەشکردنیان هەبێت بەشێوازی ڕاستەوخۆ بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگایان لە (%٧٠) کەمتر نەبێت، ئەوانەی دەرچوی ئەمساڵن و نمرەکانیان لە (%٦٥) بۆ (%٦٩) یە دەتوانن بە پارالێڵ پێشکەشی خوێندن بکەن لە بەشەکەمان .

ب- دەرچووانی ساڵانی پێشووی پەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان مافی پێشکەش کردنیان هەبێت بە سیستەمی پاراڵێڵ بە مەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگایان لە (%٦٥) کەمتر نەبێت.

ج- دەبێت داواکار دەرچووی پەیمانگایەکی سنووری هەرێمی کوردستان بێت ، ئەگەر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بوو پێویستە تاقیکردنەوەکانی بەپێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت.

د- گەر نەتوانرا ڕەزامەندی وەزارەتیان بۆ بەدەست بهێنرێت بۆ خوێندن لە بەیانیان ئەوا بەدڵنیایی مافی خوێندنیان ئەبێت لە ئێواران کە هەمان(بڕوانامە و ماف و ئیمتیاز)ی بەیانیانیان هەیە .

ه- چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارانی وەرگیراو دەکرێت بۆ هەبوونی مەرجی شیاوی مامۆستایی لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا.

و - ئەو خوازیارانەی وەردەگیرێن بۆیان نیە دابمەزرێن تاوەکو خوێندن تەواو دەکەن، بە پێچەوانەوە خوێندنەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.

پێداویستییەکان:
١- پێویستە خوازیار فۆڕمی وەرگرتن پڕبکاتەوە کە ڕۆژانی ( ١٨/٨/٢٠٢٠ ) تا ( ١٠/ ٩ /٢٠٢٠ ) لە سایتی زانکۆی سلێمانی و لاپەڕەی فەرمی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە فەیس بوک و یەکەی تۆماری کۆلێج و بەشی پەروەردەی هونەر دابەش دەکرێت ، فۆڕمەکە لەو خویندنگەیە یان پەیمانگایە پڕدەکاتەوە کە لێی دەرچووە و پێویستە واژۆ ی بەڕێوبەر و مۆری خوێندنگا /پەیمانگاکەی پێوە بێت. دوا مۆڵەت بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە بەرواری(١٠/٩ /٢٠٢٠) دەبێت.

٢-پێویستە خوازیار بەشداری لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی توانستی هونەری و چاوپێکەوتندا بکات و دەربچێت و بەم جۆرە دەچێتە پێشبڕکێی وەرگرتنەوە. تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن لە ڕۆژانی ( ١٣و ١٤ و ١٥ / ٩ /٢٠٢٠ ) لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ بەشی پەروەردەی هونەر / له هۆڵه كانى (٦) و (٨) ئەنجام دەدرێت بەم شیوەیەی خوارەوە:

یەکەم: تاقیکردنەوەی پراکتیکی (%٧٠) نمرە.
دووەم: تاقیکردنەوەی زارەکی ( زانیاری گشتی و هونەری دەربارەیپسپۆڕی هەڵبژێردراو) (%٣٠) نمرە.

٣- پێویستە خوازیار بۆ تاقیکردنەوەی بوارى هونه رى شێوەکاری کەرەستەکانی هێڵکاری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت وەک( پێنووسی رەصاص ، لاستیک، قەڵەم دادەر، کەتەر، تیپ، هتد..) هەروەها بۆ تاقیکردنەوەی بوارى هونه رى میوزیک پێداویستی وەک ئامێری میوزیکی دڵخوازی خۆی بهێنێت، بۆ تاقیکردنەوەی بوارى هونه رى شانۆ خۆی بۆ نمایش ئامادە کردبێت.

٤- ئەو خوازیارانەی کە فۆڕم پڕ دەکەنەوە و پێشکەشی دەکەن بۆ وەرگرتن( دەرچوانی دوانزەی ئامادایی ) دەبێت هاوکات لە کاتی کارابوونی سیستەمی زانکۆلاین یەکەم هەڵبژاردە بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانکۆی سلێمانی بنووسن. واتە (دەبێت بە هەردوو شێوازی زانکۆلاین لە ڕێگەی ئۆنلاین و هەروەها لە ڕێگەی فۆرم پرکردنەوەوە پێشکەشی بەشی پەروەردەی هونەر بکەن)

تێبینی:
1- هەر خوازیارێک ئەگەر بەرهەمی هونەری هەبێت یان لەهەر چالاکییەکی هونەری بەشداری کردبێت باشتر وایە لە ڕۆژی چاوپێکەوتندا سەرجەم دۆکیۆمینتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

2- هەر خوێندکارێک کە مەبەستی بێت بەدەستی فۆرم وەربگرێت ئەوا ڕۆژانی یەک شەممە و سێ شەممە لە بەشی پەروەردەی هونەر و تۆماری کۆلێج ئەتوانێ فۆرم وەربگرێت.

هاوپێچ:
1.مەرج-و-ڕێنمایی
https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fdrive.google.com%2Ffile%2Fd%2F1mP2CQujSeNxsw70zG29E1c0MrvILpomj%2Fview%3Fusp%3Ddrivesdk%26fbclid%3DIwAR2D8zHhvKxsCnK5j0g3-2vmwyMNxpTEYw-2SlR4SBXBPojx7LzwyOKP6nM&h=AT3S1gjqo-dZ3h1MXOz3eQ4IFEW1xJFbgmUubj9AR-CpEXZjlUhazZ7EXsyH6sLBGzkQiEdu2QivJWhnd15nX-33ADaiWCBzIBIx3zOIjLSXfQ2Ji9Lt49nkF3u6gPNhjjrS8Q

2.فۆرمی-پێشکەشکردن
ئەم فۆرمە داونلۆد بکە و پڕی بکەرەوە بەپێی ڕێنماییەکان و بیگەڕێنەرەوە بۆ بەشی پەروەردەی هونەر .

https://drive.google.com/file/d/1n4bGQkPbzjxtKy3i8LVMvJOyqRlyj9Zp/view?usp=drivesdk
3.فۆڕمی زانیاری پێشكه‌شكار كه‌ پێویسته‌ پیشکەشکار به‌ ئۆنلاین پری بکاتەوە و لەکۆتایدا submit بکات بۆ ناردنی

https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fforms.gle%2FAyVkEYXwGape4DW57%3Ffbclid%3DIwAR3_u4-yvHkx5l5zvxSYQgCDR6GQL9_KB2aILBNplovw5ccGUu6yLDShz5E&h=AT3S1gjqo-dZ3h1MXOz3eQ4IFEW1xJFbgmUubj9AR-CpEXZjlUhazZ7EXsyH6sLBGzkQiEdu2QivJWhnd15nX-33ADaiWCBzIBIx3zOIjLSXfQ2Ji9Lt49nkF3u6gPNhjjrS8Q


Comments