News / Events‎ > ‎

News

ڤیستیڤاڵی هونه‌ری و كلتوری لە به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێواران لە کۆلیج بەڕێوەچوو

posted May 5, 2017, 12:50 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed










سازدانی كۆرێكی شیعری به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ كۆلێج.

posted May 4, 2017, 12:50 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed


كۆنفرانسى سێیه‌مى زانستى له‌باره‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى كارگێرِى زانیارى دیجیتاڵى، كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر داهاتووى كتێبخانه‌كان بەسرا.

posted Apr 24, 2017, 11:09 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

كۆمه‌ڵه‌ى كتێبخانه‌ی زانیارییه‌كانى كوردستان به‌ هاوكارى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى  زانیارییه‌كانى عێراق) له‌ ژێر دروشمى( كارگێرى لێهاتوو بۆ زانیارى دیجیتاڵى پاڵپشته‌ بۆ بنیادى ده‌وڵه‌تێكى پێشكه‌وتوو گه‌لێكى ژیار) له‌ رِۆژانى (11/4/2017)و (12/4/2017) هه‌ڵسا به‌ به‌ستنى كۆنفرانسى سێیه‌مى زانستى له‌باره‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى كارگێرِى زانیارى دیجیتاڵى، كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر داهاتووى كتێبخانه‌كان له‌سه‌ده‌ى بیستو یه‌كدا، له‌ شارى هه‌ولێر.

كۆنفرانس سێ‌ ته‌وه‌رى له‌خۆگرتبوو(زانیارى كتێبخانه‌كان، ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارییه‌كان، ته‌كنه‌لۆجیاى كۆمپیوته‌ر)

ئه‌م كۆنفراسه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو (زانكۆكان)ى عێراق ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تێدا (40) توێژینه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن مامۆستایانى زانكۆ به‌پله‌ى (پرِۆفیسۆر) پێشكه‌شكراوه‌، له‌و كۆمه‌ڵه‌ توێژینه‌وه‌یه‌(27) توێژینه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، رِێگه‌دراوه‌ به‌ پێشكه‌شكردنى(20) توێژینه‌وه‌، كه‌ له‌ نێویاندا توێژینه‌وه‌ى توێژه‌ر(شێرزاد سعید محمد)بووه‌ به‌ ناونیشانى( پرِۆگرامى پێگه‌یاندنى ئه‌كادیمییانه‌ بۆ كارمه‌ندانى كتێبخانه‌ى زانكۆ گشتییه‌كان، شارى سلێمانى به‌نموونه‌) كه‌ به‌رِێزیان كارمه‌ندى كتێبخانه‌ى كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌رِه‌تین به‌ پله‌ى (شاره‌زا) وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆى سلێمانى به‌شدارى ئه‌و كۆنفرانسه‌ى كردووه‌.




 




مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی بەشدارییان کرد لە ۆرکشۆپێک لە شاری هەولێر

posted Apr 12, 2017, 9:16 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی – کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت بەشدارییان کرد لە ۆرکشۆپێک کە قونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رێکیخستبوو بۆ بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەرەت سەبارەت بە چۆنیەتی هاندانی خوێندکاران بۆ ئەوەی بەشداری چالاکانە بکەن لە پۆلدا بۆ فیربوون و هەروەها ناساندن و باسکردنی ئەو شێواز و تیۆریانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر فیربوونی زمانی بیانی و چەندین بابەتی تری گرنگ بە تایبەتی فێربوونی زمان لە رێگەی تیکست و هەروەها گرنگی (Content Based Instruction) کە رێگەیەکی کاریگەرە بۆ فیرکردنی زمان و لە ساڵی ١٩٨٩  لە لایەن (Brinton, Snow, & Wesche,) بنچینەی بۆ دارێژراوە.

ۆرکشۆپەکە ٣ رۆژی خایاند و ١٢ سیمیناری لە خۆگرتبوو سەبارەت بە چەندین بابەتی گرنگ و سەرجەم بابەتەکان لەلایەن نوسەرو پرۆفیسۆر و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا (Donna M. Brinton) وترانەوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێبازی (CBI) و چەندنین کتێب و توێژینەوە لەبواری فێرکردندا بڵاوکردۆتەوە. 



ئەنجومەنی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت کۆبوویەوە

posted Jan 30, 2017, 9:50 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

ئەنجومەنی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت پێشنیوەڕۆی دووشەممە (٣٠-١-٢٠١٧) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێج پ.ی.د. عەلی قادر عثمان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان  د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی کۆلێج کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە میانەى کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی زانستی و کارگێڕی تایبەت بە ڕایکردنی کاروبارە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی کۆلێج کرا. پاشان تاوتوێی دانانی کورسی بۆ خوێندنی باڵا ماستەر / دکتۆرا لە بەشەکانی کۆلێج و ڕێکخستنی دەوامکردن و ئامادەنەبوونی خوێندکاران و بەشداریکردن لە چەند کۆنفرانس و سێمینارێکی زانستی لە ناوخۆ و دەرەوەى کوردستان ئەنجامدرا.


ڕاگەیاندنی کۆلێج





 

یادی کۆماری کوردستان لە کۆلێژ کرایەوە

posted Jan 23, 2017, 12:52 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 23, 2017, 12:59 AM ]

پێشنیوەڕۆى یەکشەممە (٢٢-١-٢٠١٧) بە ئامادەبوونی بەڕێز د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگری کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی ئاهەنگێکی شیعر وموزیک و 

گۆرانی لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی بە بۆنەى ٧٠ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سازکرا.


ڕاگەیاندنی کۆلێژ



 



سیمینارێك له‌ لایه‌ن مامۆستا دارا عه‌لی له‌ به‌شی زانسته‌ بیركاریه‌كان پێشكه‌شكرا

posted Jan 9, 2017, 11:43 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 9, 2017, 11:44 AM ]

ڕۆژی دوو شه‌مه‌ (٢٠١٧/٠١/٩) بەڕێز مامۆستا دارا عه‌لی  ڕەشید لە بەشی زانسته‌ بیركاریه‌كان له‌   سكوڵی پەروەردەى بنەڕەتی سێمینارێکی لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد



ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران سازكرا

posted Dec 23, 2016, 8:33 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٢-١٢-٢٠١٦) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕیز د. حه‌سه‌ن فه‌خره‌دین یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆكبه‌ش و مامۆستایانی كۆلێژ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی٣١ ی خوێندکارانی كۆلێژه‌كه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) لە هۆڵی کۆنگرێس لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ













سێمینارێک دەربارەى دوو توێژینەوە بەڕێوەچوو

posted Dec 18, 2016, 12:17 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

پێشنیوەرۆی یەکشەممە (٢٠١٦/١٢/١٨) بەڕێز مامۆستا بەهرە تەیب ڕەشید لە بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی سێمینارێکی دەربارەى دووتوێژینەوەی لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

ناونیشانی توێژینەوەکانی ناوبراو بریتی بوون لە (The Significance of Literary Texts in Pedagogy of English Language in EFL/ESL Classrooms) و ( Error Analysis of Kurdish EFL Undergraduate Learners’ Accuracy in Speaking English Language) .

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی






ئاگاداری بۆ خوێندکاران

posted Nov 12, 2016, 5:33 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed


1-10 of 241