News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگرانی کۆلێژەکانی پەروەردەى بنەڕەتی کۆبوونەوە

posted May 4, 2016, 1:16 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

ڕۆژی دووشەممە (٢٠١٦/٥/٢) بەڕێز پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژ بەشداریکرد لە کۆبوونەوەى ڕاگرانی کۆلێژەکانی پەروەردەى بنەڕەتی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەوەردە و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی پێداچوونەوە بوو بە ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی ئێواران و هەموارکردنەوەى ڕێنماییەکان بۆئەوەى گونجاوتر و شیاوتربن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران.

پاشان وتووێژکرا دەربارەى کێشە داراییەکانی خوێندنی ئێواران ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەندێک گرفت کە بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە دروست بوون.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ





Comments