News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ لیژنەى ڕاگەیاندن کۆبوویەوە

posted Jan 5, 2016, 3:45 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ سێشەممە (٥/١/٢٠١٥) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد ئەمین عبداللە  لەگەڵ لیژنەى ڕاگەیاندنی کۆلێژ کۆبوویەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەڕێز ڕاگر تیشکی خستەسەر گرنگی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن و وێبسایتی کۆلێژ لە بەرزکردنەوەى ڕانکینی زانکۆی سلێمانی و کۆلێژ  و پێکەوە کارکردنی  لیژنەى ڕاگەیاندن بە مەبەستی باشترکردن و دەوڵەمەندکردنی پێگەی وێبسایتی کۆلێژ وهەماهەنگیکردن لە  ڕێکخستن و  چاکتر ڕایکردنی کاروبارەکانی لیژنە  و وێبسایتی کۆلێژ.

پاشان سەرۆکی لیژنە بەڕێز مامۆستا وریا محمد بەشێوەیەکی ورد باسی لە  سەرجەم تەوەر و پێویستیەکانی باشترکردنی پێگەی وێبسایتی کۆلێژ و چۆنیەتی ڕاییکردنی کاروبارەکانی لیژنە لەلایەن ئەندامانەوە کرد و جەختیکردەوە لە ڕاپەڕاندنی کار وبارەکانی لیژنە بە باشترین شێواز هەر لە کۆکردنەوەى هەواڵ و سێمینار و چالاکیەکانی بەشەکان و مامۆستایان تاوەکو پێشخستنی پێگەی هەر بەشێکی زانستی لە وێبسایتی کۆلێژ و دانانی میکانیزمی کارکردنی ئەندامان.

لەکۆتاییدا سەرجەم ئەندامانی لیژنەی ڕاگەیاندن سەرنج و تێبینیەکانی خۆیانیان خستەڕوو بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پێگەی ئەلیکترۆنی و وێبسایتی کۆلێژ.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ









Comments