News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگرى کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبوویەوە

posted Feb 9, 2016, 7:16 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٢٠١٦/٢/٨) بەڕێز پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگرى کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی و بەڕێز .د حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و بە ئامادەبونی م. خۆشی لەتیف وەک نوێنەرى مامۆستایان لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە گوێگرتن بۆ پێشنیار و ڕاو سەرەنج و داواکارى مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر شێوازی دەوامکردن و تاوتوێکردنی  چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی نەخوازراوی ئابوری و سیاسی کوردستان بەڕێوەچوو ، تێیدا گفتوگۆکرا دەربارەى ئەم بابەتانەى خوارەوە وەک پێشنیاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ:

1-    موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران وەک خۆی و بێکەمکردنەوەی لێبکرێتەوە و بەزوترین کات دابەشبکرێت.

2-    ڕاگرتنی بڕیارى کەمکردنەوەى کرێی وانەبێژی مامۆستایان.

3-    کارنەکردن بە بڕیاری ڕاگرتنی بەرزکردنەوەى پلەى زانستی مامۆستایان.

4-    پێدانی زەوى بە مامۆستایان لەبرى ئەو خانوانەى وابڕیارە دروستبکرێت بۆ مامۆستایان لەلایەن کۆمپانیاوە.

5-    فەرمانبەران داواکارن قیستی خانوو و شوقەکانیان ڕابگیرێت لە لایەن کۆمپانیای دیاریکراوەوە  بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئابوریان لە ئێستادا.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ














Comments