News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکبەشەکان بەشداری کۆنفرانسی هاوتەریبکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنیان کرد

posted May 3, 2016, 12:56 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated May 3, 2016, 1:01 PM ]

ڕۆژانی (٢-٣/ ٥/ ٢٠١٦) لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەڕێز ڕاگری کۆلیژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێژ بەشداریانکرد لە کۆنفرانسی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی هاوتەریبکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلیژەکانی (پەروەردەی بنەڕەتی - پەروەردە) لە زانکۆکانی کوردستان لەگەڵ پڕۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە. تەوەرەکانی کۆنفرانسەکەو بەشداریکردن تێیدا دەرفەتێک بوون بۆ گۆڕینەوەی چەندین ڕاو سەرنجی زانستی و ئەکادیمی بەسوود لەگەڵ ڕاگری کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و سۆران و دهۆک و زاخۆ .

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 











Comments