News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

بۆلۆنیا پرۆسێس و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی لە ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠

posted Aug 20, 2019, 2:00 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed
ئه‌مرۆ سێشەمە ڕێکەوتی(20/8/2019) وۆرکشۆپێکی گرنگ بە ناونیشانی (( بۆلۆنیا پرۆسێس و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی لە ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ )) بە ئامادە بوونی بەڕێزان ( پ.د. کاوە عبدالله امین ) جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و (پ.د . علی قادر عثمان ) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی و بەشە زانستییەکانی کۆلێجەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی کوردستان و سەرۆک بەش و مامۆستایان و شارەزاو پسپۆر لە ( زانکۆی دایک ) زانکۆی سلێمانی _ کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی - هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی ئەنجامدرا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆگرامی خوێندن لە کۆلێجەکانی پەروەردەی بنەڕەتی بە گوێرەی بۆڵۆنیا پرۆسێس . 
بە هیوای خزمەتکردنی زیاتری پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان .





















Comments