News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

دەست لەکارترازاندن و دەستبەکاربوونی ڕاگر

posted Jan 3, 2016, 11:25 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 3, 2016, 11:25 AM by Karzan Tahir Kareem ]

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٥/١٢/١) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د.عەباس مستەفا عەباس) لە کۆبوونەوەی هەریەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی لەکارترازاند و بەڕێز (پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە ) وەک ڕاگری نوێی کۆلێژ بۆ خوێندنی ئێواران و بەیانیان دەستبەکاربوو.

لە میانی هەردوو کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەراندا ، بەڕێز ڕاگری نوێی کۆلێژ دەستخۆشی لە هەوڵ و کار و ماندووبوونەکانی بەڕێز (پ.ی.د.عەباس مستەفا ) کرد کە توانیویەتی گەشە و پەرەیەکی باشی زانستی و کارگێڕی بە کۆلێژ بدات و جێ دەستی دیاربێت.
هەر لە میانی کۆبوونەوەی دەستبەکاربوونی (پ.ی.د.محمد ئەمین ) دا بەڕێز پ.ی.د.عەباس مستەفا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێزیان کرد و هیوای خواست لە کارەکانی دا سەرکەتووبێت و هانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دا کە هەر وەک چۆن پشتیوانی بەڕێزیان بوون لە سەرخستنی کار و باری زانستی و کارگێڕی کۆلێژدا ، بە هەمانشێوە پشتیوان و هاوکاری پ.ی.د.محمد ئەمین بن.

لە کۆتاییدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ دەستخۆشی و ماڵئاواییان لە بەڕێز پ.ی.د.عەباس مستەفا کرد و پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنیان لە ڕاگری نوێ بەڕێز پ.ی.د.محمد ئەمین کرد بە بۆنەى دەستبەکاربوونیەوە..

 


Comments