News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

د.ئازاد حەمە سمێنارێكی دەربارەی ڕەوشت لە شوێنكار سازکرد

posted Apr 23, 2016, 1:18 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

ڕۆژی شەممە ۲٠۱٦/٤/۲۳ بەڕێز د.ئازاد حەمە سەرۆکبەشی باخچەی ساوایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سێمینارێكی دەربارەی ( ڕەوشت  لە شوێنكار) پێشکەشکرد و تێدا رەوشت و

مامەڵەی دروست لە شوێنكارەكاندا خستەڕوو. لە سێمینارەكەدا د. ئازاد حەمە ئاماژەی بە گرنگی شونێكار و رەوشتی مامەڵەكردن لەگەڵ هاوپیشە و هاوكاران و هاوڵاتیان كرد و بەهای مرۆڤایەتی لە زمان و بیركردنەوە رەوشتدا بینییەوە، ئەوەشی خستەڕوو: كە هەندێك جار لە زمانی كوردیدا زمانی رەوشت گەندەڵ بووە و هەندێك جاریش زیادەڕەویی تێدا دەكرێت.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 

Comments