News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

دیدارێكی تایبه‌ت بۆ وەفدی سۆسیال دیموكرات و لیبڕاڵەكانی سوید ئه‌نجامدرا

posted Jan 31, 2016, 6:41 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 

ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم 2016 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.د. سه‌لآحه‌دین سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و پ.ی.د محمد ئه‌مین عبدالله‌ ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی دیدارێكی تایبه‌ت بۆ وەفدی سۆسیال دیموكرات و لیبڕاڵەكانی سوید له‌ هۆڵی ئسماعیل بێشكچی له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

 

دیداره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ و ڕاوێژ و وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوون و  سه‌رنجی مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمی و سیاسی و په‌رله‌مانتار و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری و سیاسی و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕوی كوردستان و هاولآتیانی كورد بوه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

وەفدەكە پێكهاتبوون لە یانس ئۆرباك سەرۆكی وەفدەكەو  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیال دیمۆكراتی سوید و بەرپرسی دەزگای ئۆڵف پاڵمە، فریدریك مالم ئەندامی پەرلەمانی سوید، مۆرتن لۆفبێری جێگری بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سۆسیال دیموكرات، ئیساك سڤینسۆن پرۆفیسۆر لەبواری چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیران و كێشە نێودەوڵەتیەكان و هێلین ساهین، بەرپرسی پرۆژەكانی پاڵمە سەنتەر.


وەفدەكەی سۆسیال دیموكرات و لیبڕاڵەكانی سوید جه‌ختیان له‌سه‌ر گفتوگۆی نیوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ بەردەوام چارەسەری قەیرانەكان هەر لە چوارچێوەی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی و خەڵكی به‌پەرۆش بۆ ئازادی و دیموكراسی چارەسەر دەبن.

 

ڕاگه‌یاندنی كۆلێژ




Comments