News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

دیدارێكی زانستی لەسەر مێژوو و كەلەپوری بیناسازی لەسلێمانی ئەنجامدرا

posted Feb 7, 2016, 3:16 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Feb 7, 2016, 3:20 AM ]

 

ڕۆژی یەکشەممە ٧ ی شوباتی ٢٠١٦ کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی  بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی شوێنەوار لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی دیدارێکی زانستی بەناونیشانی مێژوو و كەلەپوری بیناسازی لەسلێمانی لە هۆڵی د. ئیسماعیل بێشكچی لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سلێمانی سازکرد.

دیدارەکە بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و مامۆستایانی زانکۆ و چەندین کەسایەتی شارەزا و پسپۆڕ لەبوارى مێژوو و کەلەپورى بیناسازی  و شوێنەواردا بەڕێوەچوو.

  کورتەیەک دەربارەى دیدارەکە:

دیداری زانستی " مێژوو و كەلەپوری بیناسازی لەسلێمانی " بەشەكان و پانێڵ و كاتەكان و لیژنەی زانستی و ئامادەكاری دیدار بەم شێوەیەبوو:

گرنگی دیدار :

لەو سۆنگەیەوە كە بینا و گەڕەكە كەلەپورییەكان میراتێكی مێژوویی و كولتورێكی گرنگی ووڵاتەكەمان و ناسنامەی نەتەوایەتیمان و ئێستا كەوتووەتە بەر مەترسیی فەوتان و لەناوچوون و لەناوبردن، زانكۆ بەئەركی خۆی دەزانێت دەستێك بداتە ئەم گرفتە و هەوڵ بدات لەگەڵ دام و دەزگاكانی حكومەتدا هاوكاربێت بۆ پاراستنی ئەم كەلەپورە نەتەوایەتییە گرنگە. لەم دیدارەدا بە چەند تەوەرێك و لەچەند ڕوویەكەوە تیشك دەخرێتە سەر كەلەپوری بیناسازییانەی سلێمانی و پێشنیازی زانستی بۆ پاراستن و نۆژەنكردنەوەی دەخرێنە ڕوو.

لەم ڕوانگەیەوە و بەو پێیەی زانكۆ چاوی كۆمەڵگایە و دیوە ئەكادمیەكەیەتی بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان (ئێواران) لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە هاوبەشیی لەگەڵ بەشی شوێنەوار لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان بە ئەركی خۆی دەزانێت دیدارێكی زانستی لەو بوارەدا گرێبدات، بەو ئامانجەی ببێـتە سەرەتایەكی باش بۆ ناساندنی مێژوو – كەلەپوری بیناسازی و هونەریی سلێمانی و پێشنیازیش بخاتە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی پاراستنی کەلەپورى بیناسازی شاری سلێمانی.    

 

تەوەرەكانی دیدار پێکهاتبوون لە :

بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكانی ئەم بابەتە گرنگە بخرێنە بەر باس و لێكۆڵینەوە، دیدارەكە كراوەتە چەند تەوەرێك، ئەوانیش:

1.     كەلەپورو مێژووی بیناسازی: بایەخ و گرنگی و تایبەتمەندییە شوێنەوارییەكانی.

2.     ڕەگەزە هونەری و مێژوویی و میسیۆلۆجییەكانی بیناسازی لە سلێمانی.

3.     چۆنیەتی هێشتنەوەی گەڕەك و بینا كۆنەكانی سلێمانی بەشێوەیەك ڕێگر نەبێت لە پەرەسەندن و گەشەسەندنی شار.

4.     پێگەی گەڕەك و بیناكۆنەكان لەشارێكی مۆدێرندا .

5.     چۆنیەتی پاراستنی بینا و گەڕەكە كۆنەكان لە ڕووی هونەری- ئەندازیاری- شوێنەوارناسییەوە.

لیژنەكانی دیدار بریتیبوون لە  :

أ- لیژنەی زانستی :

1.     د.كۆزاد محمد أحمد                              سەرۆك

2.     د.أحمد علی بابان                                   ئەندام

3.     د.رافیدە عبدالله عبدالصمد                      ئەندام

4.     د.زریان سالار حەمەعارف                        ئەندام

5.     نچال محمود حاج درویش                       ئەندام

6.     م.توانا رشید كریم                                 ئەندام

ب- لیژنەی ئامادەكار :

1.     د.زریان سالار حەمەعارف         سەرۆك

2.     م.فاتح عبدالله محمد                ئەندام

3.     م.عوسمان توفیق فتاح             ئەندام

4.     م.جەزا شورش شریف             ئەندام

5.     م.علی هجران                        ئەندام

 

دیدارەکە لە سێ پانێڵ پێکهاتبوو کە بابەتەکانی بریتیبوون لە:

 

بابەتەکانی پانێڵی یەکەم بریتیبوون لە :

- ڕەگەزە بیناسازییەکانی بینای کەلەپورى لە سلێمانی لە لایەن د.زێدان رەشید

- ئەزمونی ئێران لە پاراستنی خانو گەڕەکە کەلەپوریەکاندا لە لایەن تۆبین هارتنێڵ

- ئەزمونی دایەرەى شوێنەواری سلێمانی ، سەرکەوتن و شکستەکان لە لایەن هاشم حمە عبداللە

- ڕەگەزەکانی نەخش و نیگارەکانی خانوە کەلەپورەکانی سلێمانی لەلایەن م. مهدی جلال 

 

بابەتەکانی پانێڵی دووەم بریتیبوون لە:

- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە پیشاندانی لایەنە هونەرییەکانی بینا کەلەپورییەکان لەلایەن د.ڕۆژین کمال

- شێوازی دروستکردنی بینا کۆنەکانی سلێمانی لەلایەن م. خالد صابر

- دابەشبوونی جوگرافیای گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی لەلایەن د. فوئاد خالد

- چۆن کەلەپور بپارێزین و مۆدێرن بین ، چەردەیەک لە ئەزمونی ئەوروپا لەلایەن د.کۆزاد احمد

 

بابەتەکانی پانێڵی سێیەم بریتیبوون لە:

- ڕێگاچارە پێشنیازکراوەکان بۆ پاراستنی خانووە کەلەپورییەکان لەڕووی شوێنەوارى و هونەرییەوە لەلایەن د.رائدە عبداللە

- خوێندنەوەى بیناکان لە جیهاندا و فەرامۆشکردنی لە کوردستاندا لەلایەن م.گۆران عبداللە

- چۆنیەتی گۆڕینی بینای کەلەپورى بۆ مۆزەخانە لەلایەن م.عوسمان تۆفیق

- ئەنجام و پێشنیارەکانی دیدار لەلایەن د.زریان حاجی

 

لە کۆتاییدا خوێندنەوەی ئەنجام و ڕاسپاردەكانی دیدار پێشکەشکران و بە بەخشینی بڕوانامەی ڕێز لێنان بە بەشداربووان کۆتایهات . 

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ






















Comments