١- ئەو خوێندکارەی کۆنمرەی
پۆلی ١٢ی (وێژەیی و زانستی) ٦٠% ە دەتوانێت فۆرمی وەرگرتن پڕبکاتەوە. ٢- دەبێت خوێندکار لەخولی یەکەم لە وانەی ئینگلیزی دەرچوبێت و نمرەی ٧٠% بەدەستهێنابێت لەو وانەیە. ٣- ئەو خوێندکارەی تاقیکردنەوەی ئینگلیزی لە خولی دووەم ئەنجام دەدات یاخود لەوانەی ئینگلیزی (٦٠% - ٦٩%) بەدەستهێناوە، دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە بەڵام خوێندنەکەی بە سیستمی پارالێڵ دەبێت. ٤- ئەو خوێندکارانەی داواکارییان پێشکەشکردووە پێویستە رۆژی یەکشەممە ٢٨/٨/٢٠١٦ لەبەشی ئینگلیزی ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن. ٥- رۆژی سێ شەممە٣٠/٨/٢٠١٦ تاقیکردنەوەی لێهاتوویی ئەنجام دەدەرێت و هەر خوێندکارێک بەشداری نەکات مافی وەرگرتنی نامێنێت. ٦- تاقیکردنەوەکە بۆ دیاریکردنی ئاستی خوازیارە لە زمانی ئینگلیزیدا و لەو بابەتانەدا ئەنجام دەدرێت کە خوێندکار لە قۆناغی ئامادەیی خوێندویەتی. ٧- ئەو خوێندکارانەی لە خولی دووەم دەردەچن، دەبێت بەزوترین کات نمرەکانیان بهێنن بۆ بەشی ئینگلیزی بۆ ئەوەی ناویان بچێتە پێشبڕکێوە.
لیژنەی زانستی بەشی زمانی ئینگلیزی سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی |
News / Events > News >





