پێشنیوەڕۆی چوارشەممە (٢٠١٦/٤/٢٠) بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا بەڕێز ( دارا عبدالرحمن) لە بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەناونیشانی (کاریگەرى پڕۆگرامێکی پێشنیازکراو لەسەر گەشەکردنی لێهاتووی خوێندکارانی پەشی پەروەردەى هونەرى لە بابەتی ڕەخنە و توێژی هونەر) ئەنجامدرا. ڕاگرایەتی کۆلێژ پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکات و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەى بەشی پەروەردەی هونەرى کۆلێژ دەکات کە ئەمساڵ گفتوگۆی سێ نامەى ماستەر لە بەشی ناوبراو بەڕێوەچووە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆدەخوازێت.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ |
News / Events > News >







