سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (۲٠۱٦/۱/۲۱) نامەی ماستەری خوێندکار بەڕێز یادگار محمد ئەمین لە بەشی پەروەردەی هونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە ناونیشانی (بەرنامەیەکی فێرکاری پێشنیازکراو لەبارەی هونەرەکانی پاش تازەگەری و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی لێهاتووییەکانی شێوەپێدانی پەیکەرسازی لای خوێندکارانی بەشی پەروەردەی هونەری) گفتوگۆیکرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان : پ.د. علاء شاكر محمود سەرۆک پ.د. علی عبدالرحمن جمعە ئەندام د. بەرزان احمد نصرالله ئەندام پ.د. جواد نعمت حسین ئەندام و سەرپەرشتیار ڕاگەیاندنی کۆلێژ |
News / Events > News >










