ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2016/1/27) به ئامادبوونی به‌ڕێز پ.ی.د. محمد ئه‌مین عبدالله ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ، ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی باخچه‌ی ساوایان به‌هاوكاری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) كۆمه‌ك و هاوكاری به‌شه‌خۆراكیان به‌سه‌ر خوێندكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له به‌شه‌ناوخۆیی كچان له زانكۆی سلێمانی دابه‌شكرد. كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بریتیبوون له (35) پاكێج كه پێكهاتبوون له به‌شه‌خۆراكی ( برنج و زه‌یت و نسك و نۆك و ساوه‌ر) له لایه‌ن ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) دابینكرابوون.
ڕاگه‌یاندنی كۆلێژ |
News / Events > News >

















