كۆمه‌ڵه‌ى كتێبخانه‌ی زانیارییه‌كانى كوردستان به هاوكارى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارییه‌كانى عێراق) له ژێر دروشمى( كارگێرى لێهاتوو بۆ زانیارى دیجیتاڵى پاڵپشته بۆ بنیادى ده‌وڵه‌تێكى پێشكه‌وتوو گه‌لێكى ژیار) له رِۆژانى (11/4/2017)و (12/4/2017) هه‌ڵسا به به‌ستنى كۆنفرانسى سێیه‌مى زانستى له‌باره‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى كارگێرِى زانیارى دیجیتاڵى، كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر داهاتووى كتێبخانه‌كان له‌سه‌ده‌ى بیست‌و یه‌كدا، له شارى هه‌ولێر. كۆنفرانس سێ ته‌وه‌رى له‌خۆگرتبوو(زانیارى كتێبخانه‌كان، ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارییه‌كان، ته‌كنه‌لۆجیاى كۆمپیوته‌ر) ئه‌م كۆنفراسه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو (زانكۆكان)ى عێراق ئه‌نجامدراوه كه تێدا (40) توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن مامۆستایانى زانكۆ به‌پله‌ى (پرِۆفیسۆر) پێشكه‌شكراوه، له‌و كۆمه‌ڵه توێژینه‌وه‌یه(27) توێژینه‌وه په‌سه‌ندكراوه، رِێگهدراوه به پێشكه‌شكردنى(20) توێژینه‌وه، كه له نێویاندا توێژینه‌وه‌ى توێژه‌ر(شێرزاد سعید محمد)بووه به ناونیشانى( پرِۆگرامى پێگه‌یاندنى ئه‌كادیمییانه بۆ كارمه‌ندانى كتێبخانهى زانكۆ گشتییه‌كان، شارى سلێمانى به‌نموونه) كه بهرِێزیان كارمه‌ندى كتێبخانهى كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى بنهرِهتین به پله‌ى (شاره‌زا) وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆى سلێمانى به‌شدارى ئه‌و كۆنفرانسه‌ى كردووه.
|
News / Events > News >







