كورته‌یه‌ك له مێژوو و شارستانێیهتی دێرینی كوردستان له نووسینی ( فاتیح عه‌بدوڵلآ موحه‌ممه‌د) به قه‌باره‌ی 330لاپهرِه كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ر و مامۆستایان وفێرخوازان به تیراژی ( 500) دانه به نرخی(6000)هه‌زار دینار. چاپى یه‌كه‌م 2716كوردی 2016 زاینی له چاپخانه‌ی كاروخ / سلێمانی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێیخانه گشتیه‌كان ژماره‌ى سپاردن (1327) ى ساڵى (2016) پێدراوه. ئێسته ده‌توانن له كتێبخانه‌كانی كوردستان دهستانكهوێت. له سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر چاپكراوه و مافی چاپكردنه‌وه له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی بۆ نووسه‌ر پاریزراوه. ئه‌م په‌رتووكه كۆكراوه‌ی بابه‌تی( مێژوى دێرینی كوردستان / مێژوى كۆنی كورد) ی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌زمونی كاری وانه وتنه‌وه وانهبێژیمه له ساڵانی (2008 تا2016 ) له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنهرِهتی/ زانكۆی سلێمانی كه وه‌ك مامۆستا كارم كردووه و دواتربوو به كاری نووسینه‌وه‌ی په‌رتووكێكی مێژووی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته. ده‌كرێت بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری خوێندن( پرۆگرام)ی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنهرِهتی وبه‌شی مێژوو له كۆلیژی په‌روه‌رده وبه‌شی مێژوو كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و ئاداب له زانكۆكانی كوردستاندا كاری پێ بكرێت و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش و درووست وزانستی ئه‌وتۆ كه هه‌موو مامۆستایان وفێرخوازانی كوردستان بتوانن كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ هه‌موو مامۆستایان وفێرخوازانی كه‌رتی په‌روه‌رده به تایبه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێنه‌وه و ده‌توانن زانیاری له سه‌ر شوێنه‌وار و گه‌لانی كۆنن وشارستانیه‌تی كۆنی كوردستان ومیسۆپۆتامیا و رۆژهه‌ڵاتی كۆن به‌ده‌ست بهێنن. نووسه‌ر |
News / Events > News >





