News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی چلەی ماتەمینی دكتۆر(مستەفا زەڵمی) بەڕێوەدەچێت

posted Jul 11, 2016, 12:09 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jul 11, 2016, 12:17 AM ]

 سەرجەم خوێنەران و هاوەڵان و دۆست و خزمان و هەوادارانی خوالێخۆشبوو(دكتۆر مستەفا زەڵمی) ئاگادار ئەكەینەوە كە زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ لە رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 14/7/2016 لە هۆڵی "ئیسماعیل بێشكچی" لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی چلەی ماتەمینی دكتۆر مستەفا زەڵمی ساز دەكات، مەراسیمەکە لە كاتژمێر 9.30ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات، تا 12.30ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

 

پڕۆگرامەکانی چلەی ماتەمینییەکە بەم شێوەیە دەبێت:

چلەی ماتەمینییەكە بریتییە لە پێشكەشكردنی وتەی لیژنەی ئامادەكارو وتەی بنەماڵەی د.زەڵمی و پێشكەشكردنی چوار توێژینەوە دەربارەی بیرو بەرهەمەكانی زەڵمی و نمایشکردنی  فیلمێكی دۆكیومێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی زەڵمی.


ڕاگەیاندنی کۆلێژ 

 

 

Comments