ڕۆژی یەکشەممە (٢٠١٦/٤/٢٤) بەسەرپەرشتی بەڕێزان پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەتی و د.حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و مامۆستا وریا محمد سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندن و بە ئامادەبوونی کاک کارزان تاهیر نوێنەری تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆ لیژنەى ڕاگەیاندنی کۆلێژ کۆبوویەوە. لەمیانەى کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنەى ڕاگەیاندنکرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوون و کارەخۆبەخشەى ئەنجامیدەدەن و پاشان هانیدان بۆ زیاتر هەوڵدان و کارکردن بۆ پێشخستنی ئاستی ڕاگەیاندنی هەواڵ و کار و چالاکیەکان و بڵاوکردنەوەی لە وێبسایتی کۆلێژدا . کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی لیژنەى ڕاگەیاندن و هەوڵدانی زیاتر بۆ پەرەدان و پێشخستنی وێبسایت و وێپ پەیجی مامۆستایانی کۆلێژ و گرنگیدان بە پێشخستن و بەرزکردنەوەى ڕانکینی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. لیژنەکە لە نوێنەرى سەرجەم بەشەزانستییەکانی کۆلێژ پێکاهاتووە.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ
|
News / Events > News >









