News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

لیژنەی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی کۆلێژ کۆبوویەوە

posted May 24, 2016, 11:12 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated May 24, 2016, 12:28 PM ]

ڕۆژی  سێشەممە (۲٠۱٦/۵/۲٤) کۆبوونەوەی لیژنەی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژ و ئەندامان و پسپۆڕە دەروونی و پەروەردەییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا  بە مەبەستی خۆئاماداکردن بۆ کردنەوەی خولی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی بۆ مامۆستایانی زانکۆ.

تیایدا چەندین تەوەر باسکرا، کە تایبەت بوون بە دانانی بابەتەکان بە پێی بەرنامەی نوێی وەزارەتی خویندنی باڵاو دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە.

ئەندام و سەرۆکی لیژنەی ناوبراو بریتیبوون لەم بەڕێزانە :
پ.د. ڕوشدی علی میرزە سەرۆک
پ.د. جواد نعمت حسین  ئەندام
پ.د. سۆلاڤ فایەق محمد ئەندام
پسپۆڕە دەروونی و پەروەردەییەکان بریتیبوون لە بەڕێزان:
پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی
پ.د. عەلی عبدالرحمن
د. حەسەن فەخرەدین

ڕاگەیاندنی کۆلێژ





Comments