مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی – کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت بەشدارییان کرد لە ۆرکشۆپێک کە قونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رێکیخستبوو بۆ بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەرەت سەبارەت بە چۆنیەتی هاندانی خوێندکاران بۆ ئەوەی بەشداری چالاکانە بکەن لە پۆلدا بۆ فیربوون و هەروەها ناساندن و باسکردنی ئەو شێواز و تیۆریانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر فیربوونی زمانی بیانی و چەندین بابەتی تری گرنگ بە تایبەتی فێربوونی زمان لە رێگەی تیکست و هەروەها گرنگی (Content Based Instruction) کە رێگەیەکی کاریگەرە بۆ فیرکردنی زمان و لە ساڵی ١٩٨٩ لە لایەن (Brinton, Snow, & Wesche,) بنچینەی بۆ دارێژراوە. ۆرکشۆپەکە ٣ رۆژی خایاند و ١٢ سیمیناری لە خۆگرتبوو سەبارەت بە چەندین بابەتی گرنگ و سەرجەم بابەتەکان لەلایەن نوسەرو پرۆفیسۆر و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا (Donna M. Brinton) وترانەوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێبازی (CBI) و چەندنین کتێب و توێژینەوە لەبواری فێرکردندا بڵاوکردۆتەوە. |
News / Events > News >





