News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

مەراسیمی پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژ ئەنجامدرا

posted Jan 11, 2016, 6:12 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 11, 2016, 9:02 AM ]

وەک نەریتێکی ساڵانەى کۆلێژ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠١٦/١/١١) بە ئامادەبوونی بەڕیز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە و سەرجەم سەرۆکبەشەکانی کۆلێژ و جوتیار محمد نوێنەرى گشتی خوێندکارانی زانکۆ مەراسیمی پێشوازیکردن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی کۆلێژ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی ئەنجامدرا.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز جوتیار محمد نوێنەری گشتی خوێندکارانی زانکۆ بەخێرهاتن و پیرۆزبایی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی لە زانکۆ و کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتی کرد و ئاماژەیدا بە شێوازى پڕۆسە و  بواری خوێندن لە زانکۆدا .

 پاشان بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە گەرمی پیرۆزبای و بەخێرهاتنی لە خوێندکاران کرد و چەندین ڕێنمایی و بەرچاوڕونی لەسەر شێوازی خوێندن و دەوامکردن و ژیانی زانکۆیی پێشکەشکردن ، هیوای خواست کە 

خوێندکاران بە سەرکەوتووی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن ببڕن و بگەن بە ئامانج و خواستەکانیان لە ئایندەدا.

دواتر بەڕێز د. ئازاد حەمە بەناوی سەرجەم سەرۆکبەشەکانەوە  بەخێرهاتنی لە خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێژ و بەشەکانی (زانستی کۆمپیوتەر ، زانستە بیرکاریەکان ، زمانی ئینگلیزی ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان ، پەروەردەى هونەرى ، باخچەى ساوایان و زمانی کوردی) پێشکەشکرد و ئاماژەى بە ڕۆڵی زانکۆدا وەک ناوەندێکی ئەکادیمی   مەعریفی و زانستی لە برەودان بە توانستەکانی خوێندکارن و فێرخوازان.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 



Comments