News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

نوێنەری مامۆستایانی کۆلێژ هەڵبژێردرا

posted Jan 3, 2016, 10:53 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 3, 2016, 10:53 AM by Karzan Tahir Kareem ]

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٥/١٢/١) بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە) لە پرۆسەیەکی دیمۆکراسی و مەدەنی و شەفافدا بە دەنگدان و زۆرینەى دەنگ بەڕێز( مامۆستا خۆشی لەتیف) لە بەشی پەروەردەی هونەرى بە کۆی (٤٧) دەنگ وەک نوێنەری گشتی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژ هەڵبژێردرا.

لە کۆتاییدا بەڕێز مامۆستا خۆشی لەتیف سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی کرد و بەڵێنیدا کە ئەو پەڕی توانستی خۆی بخاتەگەڕ لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مامۆستایانی کۆلێژ ، پاشان بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی دا بۆ خواست.

 



Comments