پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠١٦/١/١٧) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە و بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرتیب عەلی سکرتێری کۆمەڵەى خوێندکاران پێشانگایەکی کتێب کرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن کتێبخانەى بێخود و بە هاوکاری کۆمەڵەى خوێندکارانی کوردستان بەبۆنەى وەرگرتن و هاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ زانکۆی سلێمانی بە ڕێژەیەکی باشى داشکاندن بۆ خوێندکاران لە کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی کرایەوە. ڕاگەیاندنی کۆلێژ
|
News / Events > News >

















