ڕۆژی سێشه‌ممه (2016/5/3) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. حه‌سه‌ن فه‌خره‌دین یاریده‌ده‌ری ڕاگر پ.د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی و پ.د. روشدی علی میرزه و مامۆستا نیاز محمد مامۆستایانی به‌ش و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانه‌ی وه‌رزش د. ته‌حسین عبدالكریم پێشبڕكێیه‌كی وه‌رزشی له نێوان هه‌ردوو گروپی A و B ی قۆناغی دووه‌می به‌شی باخچه‌ی ساوایانی – خوێندنی ئێواران به‌ڕێوه‌چوو. پێشبڕكێكه له میانه‌ی وانه‌ی وه‌رزشی قۆناغی دووه‌می به‌شی ناوبراو به‌شێوازێكی پراكتیكی ئه‌نجامدرا و تێیدا كۆمه‌ڵێك چالاكی وه‌ك : ڕێ ڕۆشتن ، ڕاكردنی گوێنی ، باله‌ی میزه‌ڵدان ، ڕاكێشانی په‌ت ، لێدانی په‌ناڵتی كچان ، ڕاكردنی پۆسته و تۆپی پێی كوڕان به‌ڕێوه‌چوو. له‌كۆتاییدا خه‌لآت و مه‌دالیا به‌سه‌ر خوێندكاران و یاریزانانی سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو گروپ دابه‌شكرا. ڕاگه‌یاندنی كۆلێژ |
News / Events > News >





















