وەک نەریتێکی ساڵانەی کۆلێژ بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) نوێنەرایەتی خوێندکارانی سەرجەم بەشە زانستیەکان و بەشی یاسایی کۆلێژ بە شێوازێکی جوان و شایستە پێشوازی و بەخێرهاتن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەریەک لە بەشەکانی خوێندنی بەیانیان (زمانی ئینگلیزی ، زانستی کۆمپیوتەر ، زانستە بیرکاریەکان ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان ، پەروەردەی هونەرى ، باخچەى ساوایان ، زمانی کوردی) لە کۆلێژ ئەنجامدەدەن. پێشوازیکردنەکە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و خوێندکارانی بەشە زانستیەکان خۆبەخشانە بە مەبەستی کارئاسانی و ڕێنمایی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم و ناساندنیان بە بەشەکانیان ساڵانە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەم کارە و پێشوازییان لێدەکەن.
|
News / Events > News >











