بەڕێز (شێرزاد سەعید محمد) فەرمانبەر بە ناونیشانی سەرۆکی
ئەمیندارى کتێبخانەى پێشکەوتوو لە کتێبخانەى کۆلێژ بەشداری کۆنفرانسی کتێبخانە
گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک کرد.
بەڕێزیان وەک شارەزا و پسپۆڕ لە بواری کتێبخانەی
پێشکەوتوو بە توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (دوورکەوتنەوە لە خوێندنەوە و
هۆکارەکان و دەرئەنجامەکانی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی) بەشداری لە کۆنفراسی کتێبخانە
گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لە
بەرواری (٢٠١٥/١٢/١) کرد.
کۆنفرانسی ناوبراو سێ ڕۆژی
خایاند و تێیدا چەندین تەوەر و توێژینەوەو بابەتی گرنگ لەسەر کتێبخانەکان خرانەڕوو.
پوختەیەک دەربارەى توێژینەوەکە:
زۆر له ڕۆشنبیران‌و مامۆستایان‌و كه‌نه‌ڵه‌كانی ڕاگهیاندنو
خه‌مخۆرانی كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگ له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه ئایا شتێك هه‌یه به‌ناوی دوركه‌وتنه‌وه له خوێندنه‌وه‌و ته‌نگه‌ژه‌ی
خوێندنه‌وه ؟ هه‌روه‌ها ده‌پرسن ئایا خوێندنه‌وه بۆته كلتوور له‌لای ئێمه ؟
هه‌روه‌ها ده‌پرسن ئایا ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیرین ؟ ئایا له ناو وڵات‌و نه‌ته‌وه‌ی
ئێمه‌دا شتێك هه‌یه به‌ناوی ته‌نگه‌ژه‌و كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌و دوركهتنهوهو
تۆران له خوێندنه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئایا هۆكاره‌كانی چییه ؟ ئایا هۆكاره‌كانی
فه‌رهه‌گی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسین، یاخوود چی هۆكارێكی تر له پشت ئه‌م
كێشهیهوهن؟ ئایا ده‌رئه‌نجامه‌كانی چین؟ چۆن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان به‌باشم زانی كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماده‌بكه‌م،
كه تێدا تیشكم خستۆته سه‌ر گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕوو به‌ڕووی كۆمه‌ڵگاكه‌مان
ده‌بێته‌وه له ڕووی خوێندنه‌وه‌و دوركه‌تنه‌وه له خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌م به گرنگی ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه داوه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا. سه‌ره‌تا
پێناسه‌ی خوێندنه‌وه‌م كردووه وه‌ك كلتوور‌و خۆ ڕۆشنبیركردن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م
داوه به مێژووی خوێندنه‌وه‌و جۆره‌كانی خوێندنه‌وه، دواتر گرنگترین ئه‌و
هۆكارانهم خستووه‌ته ڕوو كه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا
له خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌م داوه به گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی،
دواتریش كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌و پێشنیارم خستۆته ڕوو به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو
لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار له خێزان‌و كۆمهڵگاو حكومه‌ت به‌ووردی گرنگی به‌و
پێشنیارانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی
كه خوێندنه‌وه بكاته‌وه به كلتوور‌و له خۆڕشنبیركردنو داهێنانه‌كاندا سوودی
لێوه‌ربگرێت بۆ پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و وڵاتمان.
|