سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠١٥/١٢/١٠) بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستا لە بەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى بەرپرسیاریەتی و مامەڵەى بنیادنەر لە هۆڵى نوسینگەى ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی سلێمانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ سازکرد. سێمینارەکەی بەڕێزیان بابەتێکی دەروونی و فرە ڕەهەند بوو لەسەر چۆنیەتی مامەڵە و چارەسەرکردنی گرفتی پەیوەندییە مرۆییەکان وە چارەسەرى هەڵچوون و توڕەبوون و ئاشنابوون بە هۆکار و پاڵنەرەکانیان و چۆنیەتی چارەسەرکردن و ماوەی دوو کاتژمێرى خایاند.
|
News / Events > News >








