News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک بە ناونیشانی ڕەفتاری تاک لە گردبونەوەکان بەپێی بۆچونی - گۆستاف لۆبۆن پێشکەشکرا

posted Jan 5, 2016, 4:03 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Jan 5, 2016, 4:37 AM by Karzan Tahir Kareem ]

 

لە درێژەی زنجیرەیەک لە سێمینارە زانستیەکانی ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٥/١/٢٠١٦) بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستا لەبەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی بەناونیشانی ڕەفتاری تاک لە گردبونەوەکان بەپێی بۆچونی - گۆستاف لۆبۆن کاتژمێر (١١:٣٠) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

 

لە میانی سێمینارەکەدا بەڕێز د.کەریم باسی لە ڕەفتاری بەکۆمەڵ و دەرهاویشتە و هۆکار و خاسیەتەکانی کرد ، وەک چۆن تاک بە تەنیا کۆمەڵێک ڕەفتار هەیە نایکات بەڵام کە تاک بەشداربو لە گردبونەوەیەک یاخود خۆپیشاندانێک ڕەفتاری بەکۆمەڵی ئەنجام ئەدات و تاک لەناو کۆمەڵدا خۆی بیرئەچێتەوە.

پاشان ئاماژەى بە گردبونەوەدا ، کۆمەڵێک خەڵک کە پێشتر یەکتر ناناسن و مەبەستێک کۆیان دەکاتەوە ، وەک ناڕەزایی و بێزاری و بەمەش ڕەفتارى بەکۆمەڵ دروستدەبێت.

ڕونیشیکردەوە کە تاک لەناو کۆمەڵدا تایبەتمەندی خۆی لەدەست دەدات و دەچێتەسەر کاریگەرى بە کۆمەڵ . سۆز و عاتیفە و بڕیاری نامەنتیقی زاڵدەبێت بەسەریدا هەر لە تێکدان و سوتاندنی بارەگاو ڕێگاگرتن. پەرچەکرداری ئەقڵی بەکۆمەڵ تا ئەوپەڕی زۆر توند و شەڕانیە.

دواتر ئاماژەى بە بۆچونەکانی گۆستاف لۆبۆن دا ، لە سەدەى نۆزدەدا جەختی لەسەر کاریگەرى پڕوپاگەندە و لاسایکردنەوە بۆ بەشدارى گردبونەوە کردوە  "لەوانەیە تاکێک ڕۆشنبیر و هۆشیاربێت بەڵام لەناو کۆمەڵدا دەبێت بە کەسێکی بەربەری"

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ


 

Comments