لە درێژەی زنجیرەیەک لە سێمینارە زانستیەکانی ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٥/١/٢٠١٦) بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستا لەبەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی بەناونیشانی گرێی دەروونی کاتژمێر (١٠:٣٠) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد. لە میانی سێمینارەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستەسەر پێناسە و جۆر و حاڵەت و هۆکار و چارەسەرەکانی گرێی دەرونی. پوختەیەک دەربارەى سێمینارەکە: گرێی دەرونی حاڵەتێکی نەستیە ، مرۆڤ پەی و درک بە پاڵنەر و سەرچاوەکانی ناکات ، بە داینەمۆ و ڕێکخەری زۆرێک لە هەڵسوکەوتەکان و بیروبۆچوونی هەڵە و دژواری تاک دادەنرێت و لە ئەنجامی ڕودانی کارەساتی دڵتەزێن و شارەزایی و کۆبونەوەى کۆمەڵێک پاڵنەر و هەڵچوونی جیا کە ئاوێتەی یەکتری دەبن وەک خەم وخەفەت و ترس و دڵەڕاوکێ و سوکایەتیپێکردن و بێبەشبوون و گرژیەوە دروست دەبێت. هۆکارەکانی دروستبوونی گرێی دەرونی بریتین لە ( نازداری منداڵ بەهۆی خراپ پەروەردەکردنی ، سوکایەتیپێکردن ، لێدان و توندوتیژی بەردەوام و توانجلێدان و ناوناتۆرەى خراپ ، سیفاتی ناشرین خستنەپاڵ ، نەبونی دادگەرى کۆمەڵایەتی ...هتد) گرێی دەرونی زۆر جۆری هەیە وەک ، گرێی دڵەڕاوکێ ، گرێی قابیل ، گرێی هەست بەکەمیکردن و گرێی ئۆدیب و ئەلکترا و گرێی هەست بەگوناهکردن.
|
News / Events > News >









