News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک بەناونیشانی هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا پێشکەشکرا

posted Dec 31, 2015, 7:11 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Dec 31, 2015, 7:11 AM by Karzan Tahir Kareem ]

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (٢٠١٥/١٢/٢١) بەڕێز دکتۆر ئازاد حەمە سەرۆک بەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا کاتژمێر (١٢:٠٠) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

بەڕێزیان لە میانی سێمینارەکەدا ئاماژەیان بە پڕۆسەی هاوڕێیەتی دا وەک پڕۆسەیەکی خۆشویستن و باسی لە دیدی فەیلەسوفان و فەلسەفە کرد بۆ هاوڕێیەتی و تیشکی خستە سەر دیاردەی هاوڕێیەتی لە سەردەمی ئایتی دا کە بە بەراورد بە سەردەمانی پێشوتر پڕۆسەی هاوڕێیەتی زۆر خیرا و ئاسانە و دەتوانیت لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە لە هەر کوێیەکی جیهاندا بتەوێت هاوڕێیەتی دروست بکەیت.
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئایتی توانیویەتی فۆڕمێکی نوێ بدات بە پێناسە و دیاردەى هاوڕێیەتی.

 





Comments