News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک بەناونیشانی وردەکاریەکانی پڕۆسەى پەروەردەکردن لە هەزارەى سێهەمدا پێشکەشکرا

posted Dec 20, 2015, 3:36 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Dec 21, 2015, 5:18 AM by Karzan Tahir Kareem ]

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری (٢٠١٥/١٢/٢٠) بەڕێز مامۆستا نیاز محمد بڕیاردەری بەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى وردەکاریەکانی پڕۆسەى پەروەردەکردن لە هەزارەى سێهەمدا کاتژمێر (١٢:٠٠) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

ئه‌وه‌ى ئاشکرایه‌ لای هه‌موان دۆخی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه‌ له‌ هه‌زاره‌ى سێهه‌مدا، وە ئه‌م هه‌زاره‌یه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌یه‌ وله‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئاڵوگۆڕ له‌سه‌ر زۆرێک له‌ پرۆسه‌کانى پراکتزه‌یان ده‌کرێت له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکانی دنیا، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌کردن که‌ به‌ گرنگترین پرۆسه‌ داده‌نرێ له‌ گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵگاکاندا گۆرانکاری بنه‌ڕه‌تى به‌سه‌ردا دێت .

هه‌ربۆیه‌ له‌ ژێر ناونیشانى (ورده‌کاریه‌کانى پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردن له‌ هه‌زاره‌ى سێهه‌مدا) م.ى.نیاز محمد فتاح سمینارێکی پێشکه‌ش کرد که‌ تێیدا سه‌ره‌تا باسی له‌ کێشه‌کانى په‌روه‌رده‌کرد له‌ ئیستادا له‌ روانگه‌ى په‌روه‌رده‌کار وپه‌روه‌رده‌وکراوانه‌وه‌ و پاشان باسی له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى هه‌زاره‌ى سێهه‌مکرد و گرنگترین سیفه‌ته‌کانى له‌ جیهان به‌گشتی و له‌ رۆڕهه‌ڵات به‌تایبه‌تى ، دیاریکردنى کێشه‌کانى په‌روه‌رده‌کردن له‌ ئێستادا و هه‌نگاوه‌کانى چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنى تاکێک که‌ له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی گشتى و نه‌ته‌وه‌یدا بێت و توانای کێبڕکێکانى هه‌بێت له‌ گه‌ڵ جیهاندا.

سێمینارەکە بە چەندین پرسیار و گفتوگۆی زانستی لە نێوان مامۆستا نیاز و مامۆستایانی ئامادەبوو کۆتایهات.