News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک دەربارەى بەکارهێنانی ئاو لەسەرجەم بوارەکاندا پێشکەشکرا

posted Dec 31, 2015, 10:18 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Dec 31, 2015, 10:18 AM by Karzan Tahir Kareem ]

پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە (٢٠١٥/١٢/١٣) بەڕێز مامۆستا بوشرا قادر لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی کۆلێژ سێمینارێکی بە ناونیشانی بەکارهێنانی ئاو لەسەرجەم بوارەکاندا لە هۆڵی ڕاگرایەتی سازکرد.

پوختەیەک دەربارەی ناوەڕۆکی سێمینارەکە:
سێمینارەکە تیشکی خستە سەر سەرچاوەى پەیدابوونی ئاو و گرنگی جۆری ئاو لە بەکارهێنانەکاندا خرایەڕوو ، بە شێوەیەک جۆری ئاو دەستنیشانی جۆری بەکارهێنانەکەی دەکات . بەکارهێنانەکانیش وەک خواردنەوە ، کشتوکاڵ ، پیشەسازی ، پێویستی نێوماڵ و بەخێوکردنی پەلەوەر و ئاژەڵ ، یاخود بەکارهێنانی لە گەشتوگوزار و کەشتیزانی و ڕاوەماسی دا.
بۆ هەریەکەیان پێویستە چەند مەرجێک لە پێکهاتەی ئاوەکەدا هەبێت . بۆ نمونە دەستنیشانکردنی ڕێژەى خوێ بۆ خواردنەوەى مرۆڤ و ئاژەڵ و کشتوکاڵ و پیشەسازی ، لە هەر بوارێکدا ڕێژەیەکی گونجاو دیارى کراوە کە زیاتر لەو ڕێژەیە بە پیسبوون دادەنرێت.

 






Comments