News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک دەربارەى Erasmus Mundus – MARHABA Project پێشکەشکرا

posted Jan 11, 2016, 1:56 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە (٢٠١٦/١/١١) بەڕێز لەتیف محمد صاڵح لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە  ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی سلێمانی سێمینارێکی دەربارەی پڕۆگرامی  Erasmus Mundus – MARHABA Project بۆ خوێندکاران لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی کۆلێژ سازکرد.

لە میانی سێمینارەکەدا بەڕێزیان تیشکی خستەسەر پڕۆگرامی Erasmus Mundus – MARHABA Project و چۆنیەتی بەشداریکردن و ڕونکردنەوەى هەنگاوەکانی پێشکەشکردن وئەپڵاینکردن بۆ پڕۆگرامەکە ، پاشان وەڵامی پرسیار و سەرنجی خوێندکارانی ئامادەبووی دایەوە .

 ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 


Comments