News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک دەربارەى Erasmus Mundus – MARHABA Project پێشکەشکرا

posted Jan 12, 2016, 10:09 PM by Wria Mohammed Salih Mohammed

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٦/١/١٢) هەریەکە لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر ئەنسیلۆ پامپین و ئینرێکێ ڤیلۆسۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە  ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی سلێمانی سێمینارێکیان دەربارەی پڕۆگرامی  Erasmus Mundus – MARHABA Project ی ئەوروپی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی سازکرد.

لە میانی سێمینارەکەدا بەڕێزان تیشکیان خستەسەر پڕۆگرامی Erasmus Mundus – MARHABA Project و چۆنیەتی بەشداریکردن و ڕونکردنەوەى هەنگاوەکانی پێشکەشکردن وئەپڵاینکردن بۆ پڕۆگرامەکە  و ئەو کێشەوگرفتانەى هاتونەتە بەردەم پێشکەشکاران و دۆزینەوەى ڕێگاچارە بۆ کێشەکان .

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

 



Comments