News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێک دەربارەى خوێندن لە ئەمریکا لە کۆلێژ پێشکەشکرا

posted Dec 20, 2015, 10:31 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Dec 20, 2015, 10:31 AM by Karzan Tahir Kareem ]

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٠١٥/١٢/١٥) بەڕێز ڕێڤینگ مزورى ڕاوێژکارى زانستی و خوێندن لە کونسوڵخانەى گشتی ویلایەتە یکگرتوەکانی ئەمریکا – هەولێر بە هاوکاری گۆشەى ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی سێمینارێکی دەربارەى خوێندن لە ئەمریکا لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی کۆلێژ سازکرد.

لە میانی سێمینارەکە دا بەڕێز مزورى بە گشتی تیشکی خستەسەر پەروەردە و خوێندن لە وڵاتی ئەمریکا و پڕۆگرامە پەروەردەییەکانی ئەمریکا بۆ فێرخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی گەران و دۆزینەوەی باشترین زانکۆ و ناوەندی ئەکادیمی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا .
پاشان بەڕێزیان بە وردی باسی لە شێواز و ستایلی خوێندن و پێداویستییەکانی خوێندن لە ئەمیرکا و زانکۆکانی ئەو وڵاتە بۆ ئامادەبووان کرد و لە کۆتاییشدا کەشێکی پرسیار و وەڵام بۆ فێرخوازان و ئامادەبووان سازکرا.


Comments