پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٠١٥/١٢/١٥) بەڕێز ڕێڤینگ مزورى ڕاوێژکارى زانستی و خوێندن لە کونسوڵخانەى گشتی ویلایەتە یکگرتوەکانی ئەمریکا – هەولێر بە هاوکاری گۆشەى ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی سێمینارێکی دەربارەى خوێندن لە ئەمریکا لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی کۆلێژ سازکرد.
لە میانی سێمینارەکە دا بەڕێز مزورى بە گشتی تیشکی
خستەسەر پەروەردە و خوێندن لە وڵاتی ئەمریکا و پڕۆگرامە پەروەردەییەکانی ئەمریکا
بۆ فێرخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی
گەران و دۆزینەوەی باشترین زانکۆ و ناوەندی ئەکادیمی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و
ماستەر و دکتۆرا . |
News / Events > News >