News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

سێمینارێكی كراوه‌ لە ژێر ناو نیشانی (چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای زه‌بروزه‌نگ) سازكرا

posted Apr 11, 2016, 5:47 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Apr 11, 2016, 5:49 AM ]

 

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠١٦/٤/١١  لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ رۆشنبیرییه‌كانی زانكۆی سلێمانیدا سێمینارێكی كراوه‌ لە ژێر ناو نیشانی (چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای زه‌بروزه‌نگ)  بۆ نوسه‌رو سۆسیۆلۆژیستی ناوداری فه‌ره‌نسی (میشێل ڤیڤیۆركا) سازكرا .

 

سێمینارەکە بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان پ.د. صەڵاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. محمد ئەمین ڕاگری کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی و چەندین کەسایەتی و مامۆستا و ئەکادیمیست و خوێندکار بەڕێوەچوو.

 

لە سێمینارەکەدا میشیل ڤیڤیۆركا باسی لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی توندوتیژی و گەشەكردنی لە كۆمەڵگەدا و چۆنێتی كەمكردنەوەو چارەسەریشی باسكرد و لە وتەكانیشیدا چەندین نموونەی گرنگی جیهانی هێنایەوە لەسەر زەبروزەنگ و دەرئەنجامەكانی و چۆنێتی دەربازبوونی كۆمەڵگە لێی.

سیمینارەكە بەگفتوگۆو راگۆڕینەوە لەسەر بابەتەكە كۆتایی هات.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێژ





 








Comments