News / Events‎ > ‎News‎ > ‎

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان کۆبوویەوە

posted Feb 1, 2016, 1:51 AM by Wria Mohammed Salih Mohammed   [ updated Feb 1, 2016, 1:53 AM ]

 

سەرلەبەیانی دووشەممە ١ ی شوباتی ٢٠١٦ بەڕێز پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و  م. خۆشی لەتیف نوێنەرى گشتی مامۆستایان لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژ کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە گفتوگۆ و ڕاوێژ و گوێگرتن لەڕا و بۆچوون و پێشنیاری مامۆستایان بۆ ڕایکردنی کاروبارەکانی کۆلێژ و شێوازی دەوامکردن  ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئابوری نەخوازراوی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکدانەوەى بەرژەوەندی خوێندکاران و ڕیگەگرتن لە فەوتاندنی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران دوابەدوای مشتومڕ و گفتوگۆیەکی زۆر و چڕ  بەتێکڕای دەنگی زۆرینە مامۆستایان بڕیاریاندا تاوەکو بەرواری (٢٠١٦/٣/١) بەردەوامبن لە پابەندبوون بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە.

لە کۆتاییدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی مامۆستایانی کرد  لە بەردەوامبوونیان لە پڕۆسەى خوێندن و بەڵێنی ئەوپەڕى هاوکاری و کارئاسانی پێدان و هیوای خواست بەززوترین کات حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان چی زووترە شیاوە داراییەکانی مامۆستایان و موچەیان بۆ دابین بکەن.

 

 ڕاگەیاندنی کۆلێژ 



Comments